هۆشداری له "كاره‌ساتی ئه‌تۆمی" ده‌درێت
وێستگه نیوز –
له‌گه‌ڵ زیادبوونی ئاڵۆزییه‌كان له جیهاندا و زیادبوونی هێرشه ئینته‌رنێتییه‌كانی ناسراو به "شه‌ڕی سیبرانیه" نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان هۆشداری دا له ئه‌گه‌ری روودانی كاره‌ساتی ئه‌تۆمی.
له راپۆرتێكدا كه نووسینگه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ كاروباری چه‌ك داماڵێن ئاماده‌ی كردووه وێنه‌یه‌كی ره‌شبینانه‌ی ئه‌و هه‌ڕه‌شانه خراونه‌ته‌ڕوو كه رووبه‌ڕووی جیهان بوونه‌ته‌وه.
راپۆرته‌كه ده‌ڵێت: "به‌كارنه‌هێنانی چه‌كی ئه‌تۆمی له‌دوای هێرۆشیما و ناكازاكی مانای وانییه كه ئه‌گه‌ری روودانی كاره‌ساتی ئه‌تۆمی كه‌مه".
ئاماژه‌شی به‌وه‌داوه كه "هه‌رچه‌نده پێشتر هێرشی ئه‌تۆمی له بارودۆخی له‌م جۆره‌دا روویان نه‌داوه، به‌ڵام له شه‌ڕی سارددا چه‌ندین ئاگاداركردنه‌وه‌ی درۆ و رووداو له چه‌كه ئه‌تۆمییه‌كاندا هه‌بووه... له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئێمه ته‌نها زانیاری سنووردارمان له‌و ده‌وڵه‌تانه ده‌ست ده‌كه‌وێت كه چه‌كی ئه‌تۆمییان هه‌یه".
راپۆرته‌كه ئه‌وه‌ی خستووه‌ته‌ڕوو كه به‌هۆی زیادبوونی پیشه‌سازی چه‌ك و ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی له‌لایه‌ن هێزه جیهانییه‌كانه‌وه، مه‌ترسی هێرشی ئه‌تۆمی زیادیكردووه.
نووسینگه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ كاروباری چه‌ك داماڵێن جه‌ختیشی له‌وه كردووه‌ته‌وه كه مه‌ترسی هێرشی ئه‌تۆمی به‌رده‌وامه و له حاڵه‌تی روودانی‌دا كاره‌سات ده‌كه‌وێته‌وه.
راپۆرته‌كه هانی وڵاتانی داوه كه بیر له پلانی نوێ بۆ په‌ره‌پێدانی چه‌كی ئه‌تۆمی نوێ نه‌كه‌نه‌وه و كار له‌سه‌ر ره‌وینه‌وه‌ی ناكۆكی و ئاڵۆزییه‌كان له جیهاندا بكه‌ن.
سه‌رچاوه: سكای نیوز
AM:09:28:22/04/2017
ئه‌م بابه‌ته 4445
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت