ببینه له كاتی كونبوونی ئه‌م قوماشه‌دا چی رووده‌دات؟
وێستگه نیوز –
ئایا جلوبه‌رگه په‌سه‌نده‌كه‌ت دڕاوه و ناته‌وێت فڕێی بده‌یت؟ ئه‌م جلوبه‌رگه ببینه كه له جۆره قوماشێك دروستكراوه له كاتی كونبوونی خۆی خۆی نوێ ده‌كاته‌وه.
كۆمپانیای "Motion Imperial" جۆره قوماشێكی له دروستكردنی دوو به‌رهه‌می نوێیدا به‌كارهێناكه ته‌كنیكی "Tech Cure Nano" له قوماشه‌كه‌دا هه‌یه.
ئه‌و ته‌كنیكه واده‌كات ئه‌و قوماشانه‌ی به‌و ته‌كنیكه دروستكراون له‌كاتی كونبوونیاندا به به‌ریه‌ككه‌وتنێكی ساده كونه‌كانیان تێدا نه‌مێنێت.
دوو چین نایلۆن له‌و ته‌كنۆلۆژیایه‌دا به‌كارهێنراوه به به‌ریه‌ككه‌وتنێكی ساده‌ی ده‌ست وه‌ك جادوو به‌هۆی ئه‌و گه‌رمییه‌ی له ده‌رئه‌نجامی به‌ریه‌ككه‌وتنه‌كه دروست ده‌بێت، ئه‌و كونه بچووكانه‌ی ده‌بنه جله‌كانه‌وه نامێنن.
كۆمپانیاكه نرخی به‌رهه‌می یه‌كه‌می كه قه‌مسه‌ڵه‌یه به 79.95 دۆلار دیاریكردووه و نرخی به‌رهه‌می دووه‌میشی كه جانتایه‌كه به 59.95 دۆلار دیاریكردووه.
سه‌رچاوه: CNN
AM:09:51:22/04/2017
ئه‌م بابه‌ته 3121
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت