هۆکاری هه‌ڵكردنی ئاڵای عیراق به هه‌ڵه‌وگێڕاوی
وێستگه نیوز –
له رووداوێكی سه‌یر و نائاساییدا ئاڵای عیراق له وڵاتی توركیا به هه‌ڵه‌وگێڕاوی هه‌ڵكرا و له‌لایه‌ن بازرگانێكه‌وه راست كرایه‌وه.
له میانی چالاكییه‌كانی پێشانگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی كه‌لوپه‌لی ناوماڵ "مۆبیلیات" له شاری قه‌یسه‌ری توركیا، ئاڵای عیراق به هه‌ڵه‌وگێڕاوی هه‌ڵكرا.
بازرگانێكی عیراقی به‌شدار له پێشانگه‌كه هه‌رزوو ئه‌و هه‌ڵه‌یه‌ی بینی و سه‌رپه‌رشتیارانی پێشانگه‌كه‌ی ئاگاداركرده‌وه بۆ ئه‌وه‌ی راستی بكه‌نه‌وه.
عه‌مار ئه‌لحیالی بازرگان به "سۆمه‌ریه‌نیوز"ی وت: "ئه‌و كه‌سانه‌ی سه‌رپه‌رشتی پێشانگه‌كه‌یان ده‌كرد ئاگایان له‌و هه‌ڵه‌یه نه‌بوو كه بێ مه‌به‌ست كرابوو".
وتیشی: "سه‌رپه‌رشتیارانی پێشانگاكه‌م ئاگادار كرده‌وه و ئه‌وانیش داوای لێبووردنیان له‌و هه‌ڵه‌یه و كرد".
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه به هه‌وڵی كه‌سی به‌رزكه‌ره‌وه و ژماره‌یه‌ك كرێكاری هێناوه بۆ ئه‌وه‌ی ئاڵاكه‌ی عیراق راست بكه‌نه‌وه.
AM:10:05:22/04/2017
ئه‌م بابه‌ته 10933
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت