به‌وێنه... له رووداوێكی هاتوچۆدا كه‌سێك گیانی له ده‌ست دا
وێستگه نیوز –
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی هاتووچۆی گه‌رمیان رایگه‌یاند كه له رووداوێكی هاتوچۆدا له ناو شاری كه‌لار كه‌سێك گیانی له ده‌ست دا.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست وێستگه نیوز كه‌وتووه، هاتووچۆی گه‌رمیان رایگه‌یاند كه سه‌ر له‌به‌یانی ئه‌مڕۆ شه‌ممه سه‌عات 10 له ناو شاری كه‌لار له‌چوارڕییانی سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی گه‌رمیان رووداوێكی هاتووچۆی پێكدادان روویدا.
هاتووچۆی گه‌رمیان ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه پێكدادانه‌كه له‌نێوان ماتۆڕسكیلێك و ئۆتۆمبێلێكی تۆیۆتا لاندكرۆز روویداوه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه "له‌ئه‌نجامدا گیان له‌ده‌ستدانی شۆفیری ماتۆڕسكیله‌كه‌ی لێ كه‌وته‌وه كه له‌دایكبووی ساڵی (1999)ه ".
PM:12:08:22/04/2017
ئه‌م بابه‌ته 25545
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت