نادیه به‌رهه‌مێكی نوێ بڵاوده‌كاته‌وه
وێستگه نیوز -
هونه‌رمه‌ند نادیه به‌رهه‌مێكی نوێ به زمانی ئینگلیزی بڵاوده‌كاته‌وه و ده‌ڵێت "وتنی گۆرانی به ئینگلیزی بۆ من ئاسانتره".
له په‌یوه‌ندییه‌كی تایبه‌ت به وێستگه نیوز، نادیه وتی: "نوێترین كاری هونه‌ری من به‌رهه‌مێكه به زمانی ئینگلیزی به ناوی (Crazy) (شێت)".
وتیشی: "به‌رهه‌مه‌كه ئاوازی خۆمه و هۆنراوه‌كه‌شی به هاوبه‌شی له‌گه‌ل لیانا مكدۆنالد نوسیومانه و وێران پڕۆده‌كشن كاری موزیك و تۆماركردنی بۆ كردووه".
ئه‌و هونه‌رمه‌نده ئه‌وه‌ی نه‌شارده‌وه به‌هۆی ئه‌وه له ته‌مه‌نی چوار ساڵیه‌وه چۆته ده‌ره‌وه‌ی كوردستان وتنی گۆرانی ئینگلیزی بۆ ئه‌و ئاسانتره، به‌ڵام ده‌ڵێت: "حه‌ز به وتنی گۆرانی كوردی و ئینگلیزی ده‌كه‌م".
له كۆتای وته‌كانی نادیه ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه "به‌رهه‌مه‌كه باسی خۆشه‌ویستی ده‌كات، له داهاتوودا كاری كلیپی بۆ ده‌كه‌ین به شێوه‌یه‌كی جیاواز و له ناو ستۆدیۆیه‌كی تایبه‌تدا".
نادیه یاسین یه‌كێكه له كچه هونه‌رمه‌نده‌ه‌كانی كوردستان، ساڵی 1999 ده‌ستی به كاری هونه‌ری كردووه زیاتر به گۆرانی "شادم" ناسرا، دوایین كاری هونه‌ری بڵاوكردنه‌وه‌ی كلیپێك بوو به‌ناوی (جیابوونه‌وه) و له ئێستادا له وڵاتی كه‌نه‌دا ده‌ژی.
PM:02:18:22/04/2017
ئه‌م بابه‌ته 8272
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت