سه‌رۆكی دیوانی وه‌قفی سوننه بانگهێشتی په‌رله‌مان ده‌كرێت
وێستگه نیوز- پشتیوان جه‌مال
په‌رله‌مانتارێكی لیژنه‌ی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی له په‌رله‌مانی عیراق ئاشكرای ده‌كات، واژووی په‌رله‌مانتاران بۆ بانگهێشتكردنی د.عه‌بدولله‌تیف خومه‌یم، سه‌رۆكی دیوانی وه‌قفی سوننه كۆكراوه‌ته‌وه و به‌دووریشی نازانێت له پۆسته‌كه‌ی دووربخرێته‌وه.
سه‌لیم شوشكه‌یی، په‌رله‌مانتاری لیژنه‌ی ئه‌وقاف له په‌رله‌مانی عیراق بۆ وێستگه نیوز-ی روونكرده‌وه، راپۆرتی جیاواز له‌سه‌ر دیوانی وه‌قفی سوننه زۆرن كه باس له بوونی گه‌نده‌ڵی ده‌كه‌ن، له ناو په‌رله‌مانیشدا واژوو بۆ بانگهێشتی د.عه‌بدولله‌تیف خومه‌یم سه‌رۆكی دیوانه‌كه كۆكراوه‌ته‌وه و به‌مه‌به‌ستی ئاراسته‌كردنی پرسیار و روبه‌ڕوكردنه‌وه‌ی ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی سه‌باره‌ت به گه‌نده‌ڵی له راپۆرته‌كاندا هاتوون، بانگهێشتی په‌رله‌مان ده‌كرێت.
له عیراق سه‌رۆكه‌كانی دیوانی وه‌قفی سوننه و شیعه به‌ڕێككه‌وتنی سیاسی و له ده‌ره‌وه‌ی په‌رله‌مان دیاری ده‌كرێن و د.عه‌بدولله‌تیفیش نزیكه‌ی 3 ساڵه له‌و پۆسته‌دایه.
شوشكه‌یی وتیشی "به‌دووری نازانم سه‌رۆكی دیوان پۆسته‌كه‌ی لێوه‌ربگیرێته‌وه، چونكه پێشتریش له سه‌دام حسێن-ی سه‌رۆكی رژێمی پێشووه‌وه نزیك بووه و به‌هۆی ده‌وڵه‌مه‌ندییه‌وه ئه‌و پۆسته‌ی به‌ده‌ستهێَناوه و په‌رله‌مان داینه‌ناوه، بۆیه ناهێڵن په‌رله‌مانیش لێپرسینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵدا بكات".
به وته‌ی ئه‌و په‌رله‌مانتاره، ئێستا ئه‌ندامانی لیژنه‌ی ئه‌وقاف و په‌رله‌مانتارێكی سوننه به‌نیازن ده‌رچه‌یه‌كی یاسایی بدۆزنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی بانگهێشتی په‌رله‌مانی بكه‌ن.
PM:05:17:22/04/2017
ئه‌م بابه‌ته 2728
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت