ئاری هه‌رسین: له‌گه‌ڵمانن..فه‌رمون، له‌گه‌ڵیشمان نین مۆفه‌ق بن
وێستگه نیوزـ
په‌رله‌مانتارێكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌سه‌ر كۆبوونه‌وه‌كه‌ی یه‌كێتی و گۆڕان و راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌یان وتی كه وه‌ڵامی ئه‌وان (پارتی) ڕسته‌یه‌كی ساده‌یه: "به‌ڕێزتان ده‌توانن چۆنتان حه‌ز لێیه وا بژین."
له نوسینێكدا كه ئه‌مڕۆ شه‌ممه 22ی نیسانی 201 به‌ناوی " ریفراندۆم پێویستی به پارله‌مان نییه" بڵاویكردووه‌ته‌وه، ئاری هه‌رسین، په‌رله‌مانتاری فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان له په‌ره‌له‌مانی كوردستان ده‌ڵێت: "هه‌ردوو حزبی گۆڕان و یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان ئه‌مڕۆ كۆبونه‌وه و زۆر به ساده‌یی و به ئاشكرا بۆچوونی خۆیان له‌سه‌ر ڕیفراندۆم ده‌ربڕی. "
ئاری هه‌رسین نوسیویه‌تی: "ئه‌م دوو حزبه به‌ڕێزه مه‌سجێكێیان دایه ئێمه، كه مه‌سعود بارزانی نه‌ك ده‌وڵه‌ت، به‌هه‌شتیش له‌سه‌ر خاكی پیرۆزی كوردستان دابمه‌زرێنێت قوبوڵیان نییه، ئیتر هه‌تا كه‌ی سه‌رۆكی كوردستان چاره‌نوسی میلله‌تێك ده‌كاته قوربانی بێساحێبی ناو یه‌كێتی و توڕه‌بوونی گۆڕان؟ هه‌روه‌ك چه‌ند جار گوتومانه‌ته‌وه، ده‌وڵه‌ت له گوندێكیشدا ڕاده‌گه‌یه‌ندرێت، سه‌رۆكی كوردستان نابێت بهێڵێت كه هیچ كه‌س یاری به كات له‌گه‌ڵیدا بكات، خافڵی بكات و موهیممه سه‌ره‌كیه‌كه‌ی له‌بیر به‌رێته‌وه. "
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه كه "كه‌سی سیاسی مه‌بده‌ئی جورئه‌تی بڕیاردانی هه‌یه، هه‌ر ئه‌و جورئه‌ته له به‌ڕێزیان چاوه‌ڕوان ده‌كرێت كه به یه‌كێتی و گۆڕان بڵێت: له‌گه‌ڵمانن؟... فه‌رمون. گه‌ر له‌گه‌ڵیشمان نین مۆفه‌ق بن و هه‌ر كه‌س به ڕێگای خۆی. ئینسان كه به ئاڕاسته‌ی خۆر هه‌نگاوی هه‌ڵهێنا ده‌بێت ته‌حه‌مولی گه‌رما سوتێنه‌ره‌كه‌شی بكات، ڕێگای سه‌ربه‌خۆیی هه‌نگاونانه به‌ره‌و خۆری ئازادی. "
له كۆتایی نوسینه‌كه‌شیدا ئه‌و په‌رله‌مانتاره وتویه‌تی: "ریفراندۆم مافه، خێر و سه‌ده‌قه نییه به‌غدا و تاران و ئه‌نقه‌ره یان كوێ و كوێ به كوردی بكه‌ن، بۆیه وه‌ڵامی ئێمه بۆ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی گۆڕان و یه‌كێتی ڕسته‌یه‌كی ساده‌یه: به‌ڕێزتان ده‌توانن چۆنتان حه‌ز لێیه وا بژین، به‌ڵام ئێمه هه‌رچه‌نده عاره‌ب به برای خۆمان ده‌زانین، حه‌زمان لێیه براكان هه‌ر كه‌س له ماڵی خۆیان بژین."
PM:05:46:22/04/2017
ئه‌م بابه‌ته 22633
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت