به‌وێنه..ئه‌و هه‌ڵه‌یه‌ی به‌رامبه‌ر ئاڵای عیراق له توركیا كرا
وێستگه نیوزـ
بازرگانێكی عیراقی له‌كاتی به‌شداریكردنی له چالاكییه‌كانی پێشانگای نێوده‌وڵه‌تیی شاری قه‌یسه‌ری بۆ كه‌لوپه‌لی ناو ماڵ تێبینی ئه‌وه‌ی كرد كه ئاڵای عیراق له‌پاڵ ئاڵاكانی دیكه‌ی وڵاتان به هه‌ڵه‌وگه‌ڕاوه‌یی هه‌ڵواسراوه.
سایتی سۆمه‌رییه نیوز ئه‌و رووداوه‌ی به هه‌ڵه‌یه‌ك وه‌سفكردووه كه مانای ده‌ستبردنه بۆ سه‌روه‌ریی خاكی عیراق و له‌زاری عه‌مار حیالی، بازرگانی عیراقی كه به‌شداریی له پێشانگاكه كردووه و وێنه ئاڵا هه‌ڵگه‌ڕاوه‌كه‌ی عیراقی گرتووه، بڵاویكردووه‌ته‌وه كه ئیداره‌ی پێشانگاكه‌ی له‌و هه‌ڵه‌یه ئاگادار كردووه‌ته‌وه.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵه‌كه، ئه‌و بازرگانه داوای له ئیداره‌ی پێشانگاكه كردووه و به‌زوترین كات ئه‌و هه‌ڵه‌یه چاك بكه‌ن، ئه‌وانیش ئاڵاكه‌یان چاككردووه‌ته‌وه و جه‌ختیان كردووه‌ته‌وه كه روداوه‌كه ته‌نها هه‌ڵه‌یه‌ك بووه و به‌ئه‌نقسه‌ت نه‌بووه و داوای لێبوردنیان كردووه.
حیالی وتویه‌تی به هه‌واڵی تایبه‌تیی خۆم به‌رزكه‌ره‌وه‌یه‌ك و كرێكارێكم هێناوه و ئاڵاكه‌م چاك كردووه‌ته‌وه، سایته‌كه‌ش وێنه‌ی ئاڵاكه‌ی له‌دوای چاككردنه‌وه‌ی بڵاوكردووه‌ته‌وه.
پێشانگا نێوده‌وڵه‌تییه‌كه‌ی توركیا به‌ناوی (موبیلیا) بۆ كه‌لوپه‌لی ناو ماڵ له 19ی نیسانه‌وه كراوه‌ته‌وه و تا سبه‌ینێ یه‌كشه‌ممه 23ی نیسان به‌رده‌وام ده‌بێت.
ئاڵای عیراق بە هەڵگەڕاوەیی
ئاڵاکە دوای چاککردنی
PM:07:50:22/04/2017
ئه‌م بابه‌ته 7673
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت