به‌ڤیدیۆ.. سیڵفییه‌ك دای به‌ده‌م شه‌پۆله‌كانی ده‌ریاوه
وێستگه نیوزـ
رۆژبه‌رۆژ گرتنی سیڵفی كاره‌سات به‌دوای خۆیدا ده‌هێنێت و ئه‌مجاره له به‌رازیل دوو گه‌شتیار ویستیان له نزیك شه‌پۆله تونده‌كانی ده‌ریا سیڵفییه‌ك بگرن، به‌ڵام ئه‌و شه‌پۆلانه رێگه‌ی نه‌دا سیڵفییه‌كه ته‌واو بكه‌ن و یه‌كێكیانی كوشت.
سایتی ده‌یلی مه‌یڵ-ی به‌ریتانیا بڵاویكرده‌وه كه هه‌ریه‌ك له ئه‌ماندا ماریا رۆكی ته‌مه‌ن 19 ساڵ و لیۆناردۆ سانتۆس-ی ته‌مه‌ن 25 ساڵ له ناوچه‌ی فارۆل دو سانتا مارتا-ی كه‌نار ده‌ریای به‌رازیل ویستویانه سیڵفییه‌ك بگرن، به‌ڵام له‌وكاته‌دا شه‌پۆله به‌هێزه‌كانی ده‌ریا لێی داون و به توندی دوانی به تاشه به‌رده‌كانی نزیك كه‌ناره‌كه‌دا، به‌وهۆیه‌شه‌وه لیۆناردۆ گیانی له‌ده‌ستداوه و ته‌رمه‌كه‌ی دوای چوار رۆژ له خنكانی دۆزراوه‌ته‌وه.
هه‌ربه‌پێی سایته‌كه، گرته ڤیدیۆیه‌كه‌ی كاتی كه‌وتنه‌ناو ده‌ریاكه‌وه، له‌لایه‌ن ئامۆزایه‌كیانه‌وه گیراوه، دواتریش ئه‌ماندا وتویه‌تی كه هه‌وڵیداوه لیۆناردۆ رزگار بكات و قژی بگرێ و رایكێشێت، به‌ڵام ئه‌و به‌هۆی قوتدانی ئاوێكی زۆره‌وه له‌هۆش خۆی چووبوو و گیانی له‌ده‌ستدابوو.
PM:08:56:22/04/2017
ئه‌م بابه‌ته 8145
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت