بۆ بڕینی كۆشكه‌كه‌ی، دز پێویستی به "ده‌بابه"یه
لای چەپ - سایمۆن کویل
وێستگه نیوزـ
سایمۆن كویل، بازرگانی به‌ناوبانگی به‌ریتانی و ئه‌ندامی لیژنه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندنی Britains Got Talent له‌وكاته‌وه‌ی كه دزی له ماڵه‌كه‌ی كرا، هه‌میشه له ترس و دڵه‌ڕاوكێدا ده‌ژی.
به‌پێی هه‌واڵێكی سایتی ده‌یلی مه‌یڵ، سایمۆن 641 هه‌زار دۆلاری بۆ توندوتۆڵكردنی ئاسایشی كۆشكه‌كه‌ی به‌كارهێناوه كه ده‌كه‌وێته ناوچه‌ی وێست له‌نده‌ن و ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ی له دروستكردنی ژووری نهێنی و شوێنێكی كاركردن وه‌ك حه‌شارگه و شوێنی شاردنه‌وه به‌كارهێناوه كه تایبه‌ته به باری كتوپڕ و به‌رگه‌گرتن بۆ هه‌ر دزه‌كردنێك كه رووبدات.
به‌وجۆره‌ی كه سایمۆن كۆشكه‌كه‌ی توند كردووه، ئه‌وه‌ی بیه‌وێت ماڵه‌كه‌ی ببڕێت كه بایی 35 ملیۆن پاوه‌ته و به‌های پێكهاته‌كانی ناوی ده‌گاته یه‌ك ملیۆن و 200 هه‌زار پاوه‌ن، پێویسته به "تانك"ێكه تا بتوانێت بچیته ژووره‌وه، له‌و كاره‌شدا پشتی به چه‌ند راوێژكارێكی بواری ئاسایش به‌ستووه.
سایمۆن-ی ته‌مه‌ن 57 ساڵ دوای ئه‌وه بڕیاریدا كۆشكه‌كه‌ی توند بكات كه ساڵی 2015 كه‌سێك دزه‌ی كردبووه كۆشكه‌كه‌ی و له‌وكاته‌شدا خۆی و هاوڕێ كچه‌كه‌ی به‌ناوی لۆرین سلڤرمان-ی ته‌مه‌ن 39 ساڵ و كۆرپه‌كه‌یان خه‌وتبوون، دزه‌كه چه‌ند پارچه خشڵ و زێڕێك و پاسپۆرته‌كه‌ی سایمۆنی له‌گه‌ڵ خۆی بردوو، دوای ده‌ستگیركردنیشی سزای هه‌شت ساڵ زیندانیی به‌سه‌ردا سه‌پێنرا.
PM:11:25:22/04/2017
ئه‌م بابه‌ته 31213
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت