باری كه‌شوهه‌وای ئه‌مڕۆ و سبه‌ینێ دووشه‌ممه راگه‌یه‌ندرا
وێستگه نیوز ـ
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان ره‌وشی كه‌شوهه‌وای ئه‌مڕۆ و سبه‌ینێ یه‌كشه‌ممه‌ی راگه‌یاند، كه به‌م جۆره‌ی لای خواره‌وه‌ن.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند: ئه‌مڕۆ له شاره‌كانی هه‌رێم ئاسمان هه‌ور ده‌بێت له‌گه‌ڵ بارینی نمه‌باران له هه‌ندێك ناوچه له دوای نیوه‌ڕۆ، له ناوچه شاخاوییه‌كان هه‌وره تریشقه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌بێت.
لە بارەی پلەکانی گەرماوه هاتووە: هەولێر بەرزترین پلە 26، سلێمانی 25، دهۆک 24، کەرکوک 26 پلەی سەدی دەبێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه: سبه‌ینێ دووشه‌ممه 24ی نیسانی 2017 له شاره‌كانی هه‌رێم له كاته‌كانی به‌یانی ئاسمان نیمچه هه‌ور ده‌بێت، له‌ناوچه شاخاوییه‌كان له كاته‌كانی به‌یانی بارانبارین ده‌بێت، پاشان ئاسمان بۆ ساماڵ و په‌ڵه هه‌ور ده‌گۆڕێت.
لە بارەی پلەکانی گەرماوە هاتووە: هەولێر بەرزترین پلە 22، سلێمانی 22، دهۆک 21، کەرکوک 24 پلەی سەدی دەبێت.
AM:10:56:23/04/2017
ئه‌م بابه‌ته 44184
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت