وه‌رگه‌ڕانی ئۆتۆمبێلێک هه‌شت قوربانی لێكه‌وته‌وه
وێستگه نیوز ـ
بە هۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێک لە رێگای نێوان کامیاران_کرماشان هه‌شت کەس بوونە قوربانی كه چواریان گیانیان له ده‌ستداوه.
بەپێی هەواڵە بڵاوکراوەکان له رۆژهه‌ڵاتی كوردستانه‌وه، رۆژی شەممە 22ی نیسانی 2017، بە هۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێك لە جۆری "په‌یکان" لە رێگای کامیاران_کرماشان هه‌شت هاوڵاتیی بوونەته قوربانی و چوارکەسیان لەو ڕووداوەدا، گیانیان لە دەست دا.
ئاژانسی هه‌واڵی ئیرنای کرماشان لەو باریەوە بڵاوی کردەوە، هەشت کەس لە نێو پەیکانەکەدا بوون کە زۆربەیان منداڵ بوون.
بەپێی هەواڵەکەی ئیرنا، شۆفێری پەیکانەکە و یەکێک لە موسافیرەکان دەستبەجی گیان لە دەستداوه و دوو کەسی دیکە لە رێگای گواستنەوە بۆ نەخۆشخانە بە هۆی سەختی برینەکەیانەوە گیانیان لە دەست داوە.
ئەو رووداوە لە 25 کیلۆمێتری کامیاران بۆ کرماشان ڕوویداوە و هۆکارەکەش بە هۆی کۆن بوون و تەقینی لاستیک پەیکانەکە بووە.
AM:11:30:23/04/2017
ئه‌م بابه‌ته 8865
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت