تائێستا نازانرێت ماوه‌ی وه‌رگرتنی پاره‌ی حه‌ج درێژ ده‌كرێته‌وه یان نا
وێستگه نیوزـ پشتیوان جه‌مال
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی حه‌ج و عومره ئاشكرایده‌كات، تائێستا نازانن ماوه‌ی وه‌رگرتنی پاره‌ی فه‌ریزه‌ی حه‌ج درێژ ده‌كرێته‌وه یان نا، ئه‌و بڕیاره ده‌بێت وه‌زیری ئه‌وقاف بیدات.
رۆژی سێشه‌ممه 25ی نیسان دوا مۆڵه‌ته بۆ دانانی پاره له بانك بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ئه‌مساڵ حه‌ج ده‌كه‌ن، شێخ قاسم به‌رزنجی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی حه‌ج و عومره له وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی به وێستگه نیوزی راگه‌یاند "تائێستا لانیكه‌م دوو هه‌زار و 500 كه‌س پاره‌یان له بانكی بازرگانی داناوه و پڕۆسه‌كه‌ش به‌رده‌وامه، هۆكاری كه‌می هاتنی خه‌ڵكیش بۆ دانانی پاره له دوو هه‌فته‌ی رابردوودا بۆ رێنماییه‌كان ده‌گه‌ڕایه‌وه و ئێمه‌ش پێنجشه‌ممه‌ی رابردوو رێنمایی نوێ ده‌رچوو".
ئه‌مساڵ بریاره چوار هه‌زار و 867 كه‌س فه‌ریزه‌ی حه‌ج به‌جێبگه‌یه‌نن، ئه‌وه له كاتێكدایه ماوه‌ی دانانی پاره ته‌نها دوو رۆژی ماوه، به‌رزنجی وتی: "بۆ درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی وه‌رگرتنی پاره، سبه‌ینێ داوای ئامار له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه گشتییه‌كان ده‌كه‌ین بزانین چه‌ند كه‌س ماون پاره دابنێن و دواتر به‌شێوه‌ی راپۆرت ده‌یخه‌ینه به‌رده‌ستی جه‌نابی وه‌زیر، دوا بڕیاریش لای وه‌زیره، به‌ڵام وه‌رگرتنی پاره تا كۆتایی ده‌وامی رۆژی سێشه‌ممه به‌رده‌وامه".
PM:01:03:23/04/2017
ئه‌م بابه‌ته 3888
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت