پشووی یه‌كی ئایار په‌روه‌رده‌ی سلێمانی و گه‌رمیان و راپه‌ڕینیش ده‌گرێته‌وه
وێستگه نیوز ـ پشتیوان جه‌مال
به‌بۆنه‌ی رۆژی یه‌كی ئایار، جه‌ژنی جیهانی كرێكاران، وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده بڕیاریداوه له سه‌رجه‌م ناوه‌نده‌كانی خوێندن پشووی فه‌رمی بێت به شاری سلێمانی و ئیداره‌كانی گه‌رمیان و راپه‌ڕینیشه‌وه.
سامان سیوه‌یلی، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به وێستگه نیوزی راگه‌یاند، وه‌ك رێزلێنانێك بۆ جه‌ژنی كرێكاران كه یادێكی جیهانییه و زۆربه‌ی خوێندكارانیش نه‌وه‌ی كرێكارانن، وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده بڕیاریداوه رۆژی 1ی ئایار كه ده‌كاته رۆژی دووشه‌ممه‌ی داهاتوو، پشووی فه‌رمی بێت له سه‌رجه‌م ناوه‌نده‌كانی خوێندن له هه‌رێمی كوردستان.
دساڵانه به بۆنه‌ی رۆژی جیهانی كرێكارانه‌وه، له سه‌رجه‌م دام و ده‌زگاكان پشووه، به‌ڵام ئه‌مساڵ به‌هۆی بایكۆتی خوێندنه‌وه له شاری سلێمانی و ئیداره‌ی گه‌رمیان و راپه‌ڕین، به‌شێكی زۆری پشووه‌كانی په‌روه‌رده ئه‌و ناوچانه‌ی نه‌ده‌گرته‌وه.
PM:01:45:23/04/2017
ئه‌م بابه‌ته 28741
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت