عه‌بدولستار مه‌جید: ده‌رچوانی به‌شه كشتوكاڵیه‌كان داده‌مه‌زرێنین
وێستگه نیوز ـ
وه‌زیری كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاوی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، رایده‌گه‌یه‌نێت، ده‌رچوانی به‌شه كشتوكاڵییه‌كان داده‌مه‌زرێنن و ده‌یانكات به سه‌رپه‌رشتیاری خانووه پلاستیكییه‌كان.
عه‌بدولستار مه‌جید، وه‌زیری كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاوی حكومه‌تی هه‌رێم ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 23ی نیسانی 2017، له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: ئه‌و خوێندكارانه‌ی ده‌رچووی به‌شه كشتوكاڵیه‌كانن ده‌كرێن به‌سه‌رپه‌رشتیاری خانووی پلاستیكی، به‌پێی گرێبه‌ستی نێوان وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ به‌تایبه‌ت به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی باخداری له‌گه‌ڵ خاوه‌نی یه‌كه‌كانی خانووی پلاستیكی.
عه‌بدولستار مه‌جید، هێمای بۆ ئه‌وه‌شكرد: خانووی پلاستیكی له هه‌رێمی كوردستان زۆر زیادیكردووه كه‌له ئێستادا زیاتر له 12 هه‌زار خانووی پلاستیكی هه‌یه‌و پێویستیان به‌سه‌رپه‌رشتیكردن هه‌یه له‌رووی زانستییه‌وه.
له ئێستادا خانووه پلاستیكییه‌كان به‌شێك له پێداویستی به‌رهه‌می ناوخۆ به تایبه‌تی سه‌وزه دابین ده‌كه‌ن و هه‌وڵیش ده‌درێت زیاتر په‌ره‌ی پێبدرێت.
PM:02:55:23/04/2017
ئه‌م بابه‌ته 10281
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت