په‌رله‌مان كار بۆ رێگری له ناردنه‌وه‌ی به‌زۆریی په‌نابه‌ران ده‌كات
وێستگه نیوز- پشتیوان جه‌مال
فیدراسیۆنی سه‌رتاسه‌ری په‌نابه‌ران داوای له په‌رله‌مانتارانی كورد له په‌رله‌مانی عیراق كردووه له رێگه‌ی په‌رله‌مانه‌وه فشار بۆ رێگریكردن له به زۆر ناردنه‌وه‌ی په‌نابه‌ران دروست بكه‌ن.
رێزان شێخ دلێر، په‌رله‌مانتاری یه‌كێتی له په‌رله‌مانی عیراق به وێستگه نیوزی راگه‌یاند: ئه‌مڕۆ وه‌فدێكی فیدراسیۆنی په‌نابه‌ران سه‌ردانی نووسینگه‌ی سلێمانی په‌رله‌مانیان كردووه و داوایان لێكردوون له رێگه‌ی په‌رله‌مانه‌وه فشار بۆ رێگریكردن له به‌زۆر ناردنه‌وه‌ی په‌نابه‌ران دروست بكه‌ن.
ناوبراو وتی: "به‌رپرسان فیدراسیۆن وتیان كاتێك ئه‌و په‌نابه‌رانه ده‌نێردرێنه‌وه بۆ عیراق، له فڕۆكه‌خانه‌كان پێشوازییان لێده‌كرێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر له فڕۆكه‌خانه پێشوازییان نه‌كه‌ن، فڕۆكه‌كه ده‌یانبه‌نه‌وه ئه‌و وڵاته‌ی لێیه‌وه ناردویاننه‌ته‌وه".
رێَزان وتیشی: "له په‌رله‌مان واژوو بۆ رێگریی له به زۆر ناردنه‌وه‌ی په‌نابه‌ران كۆده‌كه‌ینه‌وه و له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌ته‌كانی ده‌ره‌وه و كۆچ و كۆچبه‌رانیش بۆ ئه‌و مه‌به‌سته قسه ده‌كه‌ین".
له سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌وه پۆلیسی به‌ریتانیا 30 په‌نابه‌ری عیراق كه خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستانیشیان تێدایه ده‌ستگیركرد، به‌ڵام به هه‌وڵی فیدراسیۆنی په‌نابه‌ران رێگرییان كرد بۆ ناردنه‌وه‌یان، له 12ی ئه‌م مانگه‌ش، كوردێكی شاری كه‌ركوك له به‌ریتانیاوه به زۆر نێردرایه‌وه عیراق.
PM:03:25:23/04/2017
ئه‌م بابه‌ته 2809
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت