پارتی و یه‌كێتی راگه‌یه‌ندراوێكیان بڵاوكرده‌وه
وێستگه نیوز ـ
پارتی دیموكرتی كوردستان و یه‌كێتی نیشتمانی
كوردستان راگه‌یه‌ندراوێكیان له‌سه‌ر ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆیان
بڵاوكرده‌وه، كه تیایدا پرسی كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان و پێكهێنانی
لیژنه‌یه‌ك بۆ ریفراندۆم و چه‌ند پرسێكی دیكه كرده‌وه.
ئه‌مڕۆ
یه‌كشه‌ممه 23ی نیسانی 2017، مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان و
یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان به ئاماده‌بوونی بارزانی له هاوینه‌هه‌واری
پیرمام كۆبوونه‌وه.
شاندەکەی پارتی بە سەرۆکایەتی بارزانی
پێکهاتبوو لە فازڵ میرانی، رۆژ نووری شاوەیس، هۆشیار زێباری، مەحموود
محەمەد، مەسروور بارزانی و ئازاد بەرواری. هەروەها شاندەکەی یەکێتی
بەسەرۆکایەتی کۆسرەت رەسوڵ، پێکهاتبوو لە مەلا بەختیار، حاکم قادر، عومەر
فەتاح، ئاسۆ مامەند و رزگار عەلی.
دوای كۆبوونه‌وه‌كه‌ش
راگه‌یه‌ندراوێكی هاوبه‌شیان بڵاوكرده‌وه و هەردوولا جەختیان کرده‌وە
لەسەر پێكهێنانی لیژنه‌ی تایبه‌ت به پرۆسه‌ی ریفراندۆم و ده‌ستنیشانكردنی
واده‌کەی و، چۆنیه‌تی كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان، به‌شێوازێک كه
له‌خزمه‌ت پرۆسه‌ی ریفراندۆم و سه‌ربه‌خۆیی و یه‌كڕیزی نیشتمانیدا بێت.
ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه:
له
زنجیره كۆبوونه‌وه هاوبه‌شه‌كانی هه‌ردوو مه‌كته‌بی سیاسی، به
ئاماده‌بوونی به‌ڕێز سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی و به‌ڕێز كۆسره‌ت ره‌سوڵ،
شاندی هه‌ردوو مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان و پارتی
دیموكراتی كوردستان له رێكه‌وتی 23ی 4ی 2017 كۆبوونه‌وه و چه‌ندین
بابه‌تیان خسته به‌رباس و گفتوگۆكردن.
ته‌وه‌ری یه‌كه‌م/ سه‌ره‌تا
باس له هه‌وڵ و كۆششه‌كانی هه‌ردوولا كرا سه‌باره‌ت به چاره‌سه‌ركردنی
كێشه و قه‌یرانه‌كانی له كوردستان دروستبوون و جه‌خت له‌سه‌ر
پاڵپشتیكردنی حكومه‌ت و داموده‌زگاكان كرایه‌وه بۆ باشتركردنی باری
گوزه‌رانی خه‌ڵك له‌هه‌موو رووه‌كانه‌وه، هه‌روه‌كو باسی هه‌وڵه‌كانی
وه‌فدی هاوبه‌شی هه‌ردوولا کرا بۆ هێوركردنه‌وه‌ی ئه‌و باره گرژه‌ی كه
سه‌باره‌ت به بڕیاره‌كانی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك له به‌غدا
دروستببوو.
ته‌وه‌ری دووه‌م/ هه‌ردوولا جه‌ختیان له‌سه‌ر ئه‌نجامی
كۆبوونه‌وه‌كانی پێشوو و ئه‌وله‌ویه‌ته‌كانی كه‌له‌سه‌ری رێككه‌وتبووین
كرده‌وه، به‌تایبه‌تی:
أ. پێكهێنانی لیژنه‌ی تایبه‌ت به پرۆسه‌ی ریفراندۆم و ده‌ستنیشانكردنی واده‌ی ئه‌م پرۆسه گرینگه.
ب.
چۆنیه‌تی كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان، به‌شێوازێک كه له‌خزمه‌ت
پرۆسه‌ی ریفراندۆم و سه‌ربه‌خۆیی و یه‌كڕیزی نیشتمانیدا بێت.
ته‌وه‌ری
سێیه‌م/ پڕۆژه (نه‌خشه رێگا)ی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، دوای
دیراسه‌كردنی له‌لایه‌ن پارتی دیموكراتی كوردستان گفتوگۆی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی
له‌سه‌ربكرێت و وه‌ڵام بدرێته‌وه.
PM:03:40:23/04/2017
ئه‌م بابه‌ته 15253
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت