كۆمه‌ڵی ئیسلامی: كه‌مترین گله‌یی له په‌رله‌مانتار و به‌رپرسانمان له حكومه‌ت هه‌یه
وێستگه نیوز ـ پشتیوان جه‌مال
به‌رپرسێكی كۆمه‌ڵی ئیسلامی ئاشكرایده‌كات كه‌مترین گله‌ییان بۆ ئیشوكاری تیمه‌كانیان له نێو حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێگه‌یشتووه و دا‌واشیان له په‌رله‌مانتارانیان كردووه چاودێری زیاتری تیمه‌كه‌ی حكومه‌تیان بكه‌ن.
دوێنێ كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی ناوه‌ندی په‌رله‌مان و حكومه‌تی كۆمه‌ڵی ئیسلامی له‌شاری سلێمانی سازكرا و ئه‌و حزبه هه‌ڵسه‌نگاندنی بۆ ئه‌دای په‌رله‌مانتار و به‌رپرسه حكومییه‌كانی سنووری پارێزگای سلێمانی كردووه، هه‌فته‌ی رابردووش هه‌مان كۆبوونه‌وه‌یان بۆ به‌رپرسانی شاری هه‌ولێر كردووه.
بیلال سلێمان، به‌رپرسی ناوه‌ندی په‌رله‌مان و حكومه‌ت له كۆمه‌ڵی ئیسلامی به وێستگه نیوزی راگه‌یاند: له كۆبوونه‌وه‌كانیاندا هانی به‌رپرسانیان ده‌ده‌ن دڵسۆزانه‌تر كار بكه‌ن و وتی: "ئه‌وه‌ی جێی دڵخۆشیمانه كه‌مترین گله‌یی له تیمی حكومه‌ت كراوه و په‌رله‌مانتارانیشمان به‌رده‌وام به ته‌نگ كێشه‌كانی هاوڵاتیانه‌وه چوون، بۆیه ده‌ستخۆشییان لێَده‌كه‌ین".
ناوبراو وتیشی: "داوامان له هه‌ردوو تیمه‌كه كردووه هه‌ماهه‌نگی زیاتر بكه‌ن، به‌و پێیه‌ی په‌رله‌مانیش چاودێری كاره‌كانی حكومه‌ته، په‌رله‌مانتارانمان راسپاردووه چاودێری به‌رپرسان له حكومه‌ت بن".
كۆمه‌ڵی ئیسلامی له په‌رله‌مانی كوردستان شه‌ش كورسی و له عیراقیش سێ كورسی هه‌یه، جگه له‌وه‌ش وه‌زیر و ده‌سته و چه‌ند پۆستێكی دیكه‌ی له حكومه‌تی هه‌رێم وه‌رگرتووه، جگه له‌وه‌ش له ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان ئه‌ندامیان هه‌یه.
PM:03:56:23/04/2017
ئه‌م بابه‌ته 2245
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت