به‌ڤیدیۆ... پێچكردنه‌وه‌ی هه‌ڵه‌ی شۆفێرێك، پۆلیسێكی هاتووچۆی بریندار كرد
وێستگه نیوز –
به‌رپرسی راگه‌یاندنی پۆلیسی هاتووچۆی هه‌ولێر رایگه‌یاند كه پێچكردنه‌وه‌ی هه‌ڵه‌ی شۆفێری پیكابێك له شوێنێكی هه‌ڵه پۆلیسێكی هاتووچۆ توشی رووداوێكی هاتووچۆ ده‌كات.
فازڵ حاجی به‌رپرسی راگه‌یاندنی پۆلیسی هاتووچۆی هه‌ولێر له په‌یجی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند كه "له‌شه‌قامی 30 مه‌تری شاری هه‌ولێر له‌نزیك هۆتێل فه‌رید شۆفێری پیكابێك هه‌وڵی دا له شوێنێك پێچ بكاته‌وه كه شوێنی پێچكردنه‌وه نییه".
فازڵ حاجی نووسیویه‌تی: "شۆفێری پیكابه‌كه به‌بێ ئه‌وه‌ی سه‌یری ئاوێنه‌كانیش بكات پێچی كردووه‌ته‌وه".
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه "له‌ئه‌نجامدا كه‌وته‌سه‌ر رێڕه‌وی ماتۆڕسكیلێكی هاتووچۆ كه له‌كاتی ئه‌رك بوو و پێكدادان دروست بوو".
به‌رپرسی راگه‌یاندنی پۆلیسی هاتووچۆی هه‌ولێر ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو كه "له ئه‌نجامی پێكدادانه‌كه‌دا پۆلیسی هاتووچۆكه زامدار بوو، زیانێكی زۆریش به‌ر ماتۆڕسكیله‌كه‌ی كه‌وت".
PM:05:29:23/04/2017
ئه‌م بابه‌ته 4549
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت