له‌ژێر فشاردا داعش پایته‌خته‌كه‌ی ده‌گۆڕێت
وێستگه نیوز -
كه‌ناڵی فۆكس نیوزی ئه‌مه‌ریكی، له چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی باڵای وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا (پنتاگۆن) بڵاویكرده‌وه كه رێكخراوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ناسراو به داعش، ناوه‌ندی ده‌سه‌ڵاتدارێتی خۆی "پایته‌خت"، ده‌گوازێته‌وه و بڕیاریداوه دێره‌زوور وه‌ك پایته‌ختی نوێی خۆی ده‌ستنیشان بكات.
پارێزگای دێره‌زوور، ده‌كه‌وێته رۆژهه‌ڵاتی ووریا و 145 كیلۆمه‌تر ده‌كه‌وێته باشووری رۆژهه‌ڵاتی ره‌ققه و ئێستا رێكخراوه‌كه سه‌رنجی خۆی خستووه‌ته سه‌ر ئه‌و پارێزگایه.
به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كه‌ی پنتاگۆن، تا ئێستا ده‌یان سه‌ركرده و به‌رپرسی باڵای داعش له‌و رێگه‌یه‌دا كه‌وتوونه ژێر چاودێری فڕۆكه بێفڕۆكه‌وانه‌كانی ئه‌مریكا.
گواستنه‌وه‌ی پایته‌خت له شاری ره‌قه‌وه بۆ دێره‌زوور، له‌كاتێكدایه، كه هێزه‌كانی سووریای دیموكرات، له سێ لاوه گه‌مارۆی شاره‌كه‌یان داوه و هێرشه ئاسمانییه‌كانی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تیش، بۆ سه‌ر مۆڵگه‌ی چه‌كدارانی رێكخراوه‌كه، له ره‌قه، چڕتر بووه‌ته‌وه.
ئه‌و به‌رپرسانه‌ی پنتاگۆن كه زانیارییه‌كانییان به‌و كه‌ناڵه ئه‌مریكییه داوه، دووپاتییان له‌وه كردووه‌ته‌وه، چیدیكه رێكخراوی داعش، هێزه‌كانی خۆی له ره‌قه كۆناكاته‌وه، به‌تایبه‌تیش ئێستا كه واده‌ی دوایین شه‌ڕ بۆ كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی شاره‌كه نزیكبووه‌ته‌وه.
PM:06:13:23/04/2017
ئه‌م بابه‌ته 6224
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت