وه‌فدی ره‌وتی سه‌در: پڕۆژه‌كه‌مان له به‌رژه‌وه‌ندی هه‌موو پێكهاته‌كانی عیراقدایه
وێستگه نیوز -
جێگری سه‌رۆكی وه‌فدی باڵای ره‌وتی سه‌در بۆ هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند كه پڕۆژه‌كه‌یان بۆ چاكسازی بۆ عیراقێكی به‌هێزه و له‌به‌رژه‌وه‌ندی هه‌موو پێكهاته جیاوازه‌كانی عیراقدایه و بۆ سه‌رخستنی پێویستیان به پشتگیری لایه‌نه سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانه.
كۆبوونه‌وه‌ی وه‌فدی باڵای یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و ره‌وتی سه‌در له شاری هه‌ولێر كۆتایی هاتوو له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا هه‌ریه‌ك له سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی سه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و سه‌باح ساعدی جێگری سه‌رۆكی وه‌فدی باڵای ره‌وتی سه‌در ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌كه‌یان ئاشكراكرد و هه‌ردوولاش ته‌ئكیدیان كرده‌وه له‌سه‌ر سه‌رخستنی پرۆژه چاكسازییه‌كان له به‌رژه‌وه‌ندی هه‌موو هاووڵاتیانی عیراق.
له سه‌ره‌تای كۆنگره رۆژنامه‌نووسییه‌كه‌دا سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان رایگه‌یاند: له‌گه‌ڵ وه‌فده باڵاكه‌ی ره‌وتی سه‌در تاوتوێی پڕۆژه چاكسازییه‌كه‌ی ئه‌و ره‌وته‌مان كردوه.
سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره وتی: "وه‌ك یه‌كێتی پڕۆژه چاكسازییه‌كه‌ی ره‌وتی سه‌در تاوتوێ ده‌كه‌ین و گفتوگۆی خۆمانی له‌سه‌ر ده‌كه‌ین".
وتیشی: "ئێمه له‌گه‌ڵ هه‌ر پڕۆژه‌یه‌كی چاكسازیی داین كه له به‌رژه‌وه‌ندی گشتی هه‌موو هاووڵاتییانی عیراقدا بێت بێ جیاوازی".
سه‌عدی پیره ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه "له‌دۆخی ئێستای ناوچه‌كانی موسڵ نیگه‌رانین و ئه‌وه‌شمان به براده‌رانی سه‌در راگه‌یاندوه‌و هه‌مان كات له‌كۆبوونه‌وه‌مان له وه‌فدی باڵای سه‌در باسی گۆڕینی ستافی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانمان كردووه".
دواتر سه‌باح ساعدی جێگری سه‌رۆكی وه‌فده باڵاكه‌ی ره‌وتی سه‌در رایگه‌یاند: پڕۆژه‌كه‌مان بۆ چاكسازی له‌گه‌ڵ برایانمان له یه‌كێێتیی نیشتمانیی كوردستان تاوتوێكرد، كه پڕۆژه‌كه‌مان بۆ عیراقێكی به‌هێزه‌و له‌به‌رژه‌وه‌ندی هه‌موو پێكهاته جیاوازه‌كانی عیراقدایه.
وتیشی: "بۆ سه‌رخستنی پڕۆژه چاكسازییه‌كه‌مان پێویستمان به پشتگیری لایه‌نه سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانه و به‌رای ئێمه‌ش پێكه‌وه ژیانی پێكهاته‌كان له‌به‌رژه‌وه‌ندی هه‌موو عیراقییه‌كانه و پێویسته به‌رژه‌وه‌ندی هه‌موو هاووڵاتییانی عیراق له‌به‌ر چاو بگیرێت".
PM:06:42:23/04/2017
ئه‌م بابه‌ته 3321
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت