سیسته‌مێكی نوێ له نه‌خۆشخانه‌كانی سلێمانی په‌یڕه‌وده‌كرێت
وێستگه نیوز -
له رێگه‌ی سیسته‌مێكی په‌یوه‌ندیه‌وه، بۆیه‌كه‌م جار پرسگه‌ی سه‌رجه‌م نه‌خۆشخانه‌كانی شاری سلێمانی به‌یه‌كه‌وه ده‌به‌سترێنه‌وه، به‌وته‌ی به‌ڕێوبه‌ری گشتی ته‌ندروستی سلێمانی-یش ئه‌م پرۆژه‌یه كار ئاسانی و خزمه‌تێكی تره به نه‌خۆشه‌كان به تایبه‌ت له‌كاتی ئیحاله‌كردن و ناردن و گواستنه‌وه‌ی نه‌خۆش له نێوان نه‌خۆشخانه‌كاندا و به‌هۆیه‌وه ده‌توانرێت پێش وه‌خته ئاماده‌كاری بۆ وه‌رگرتنی نه‌خۆشه‌كه بكرێت.
بۆ یه‌كه‌مین جاره پرسگه‌ی سه‌رجه‌م نه‌خۆشخانه‌كانی شاری سلێمانی له‌ڕێگه‌ی وه‌ها سیسته‌مێكه‌وه به‌یه‌كه‌وه ببه‌سترێته‌وه، به‌م كاره‌ش سه‌رجه‌م پرسگه‌كان له‌ژێر سه‌رپه‌رشتی راسته‌وخۆی به‌ڕێوبه‌ری گشتی ته‌ندروستی سلێمانیدا ده‌بێت.
د.میران محه‌مه‌د به‌ڕێوبه‌ری گشتی ته‌ندروستی سلێمانی رایگه‌یاند "ئه‌مه هه‌وڵێكی نوێیه بۆ ڕێكخستن و باشتركردنی ئیش و كاری پرسگه‌كان و زیاتر پێشخستنی كه‌رتی ته‌ندروستی، چونكه پرسگه‌كان ده‌توانن روویه‌كی جوانتری نه‌خۆشخانه‌كان نیشانی هه‌مووان بده‌ن و به باشترین شێوه پێشوازی له نه‌خۆش و یاوه‌ری نه‌خۆش بكه‌ن".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه "له‌ڕێگه‌ی ئه‌م پرۆژه‌یه‌وه له‌گه‌ڵ لێپرسراوی هۆبه‌ی پرسگه‌كان له دیوان ده‌توانین ڕاسته‌وخۆ سه‌رپه‌رشتی كاره‌كانیان بكه‌ین، هه‌روه‌ها هه‌وڵیش ده‌ده‌ین كه ڕۆژێك ته‌رخان بكه‌ین بۆ پرسگه‌ی هه‌ر نه‌خۆشخانه‌یه‌ك بۆ ئاگاداربوونی زیاتر له چۆنێتی پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاری ته‌ندروستی و مامه‌ڵه‌ی ئه‌و كارمه‌ندانه له‌گه‌ڵ هاوڵاتیان".
لای خۆیه‌وه بڕیار ئازاد مه‌حمود لێپرسراوی هۆبه‌ی پرسگه‌ی نه‌خۆشخانه‌كانی شاری سلێمانی باسی له‌م سیسته‌مه كرد و رایگه‌یاند: "له‌م رێگه‌یه‌وه چاره‌سه‌ری ئه‌و كێشانه ده‌كه‌ین كه پێشتر هه‌مان بووه له پرسگه‌ی نه‌خۆشخانه‌كاندا، له رێگای ئامێری په‌یوه‌ندیكردنه‌وه ده‌توانین له یه‌ك كاتدا ئاگاداری هه‌رحاڵه‌تێك بین له ناردنی نه‌خۆش له نێوان نه‌خۆشخانه‌كاندا یان هه‌بوونی كێشه‌و گرفته‌كان".
PM:06:46:23/04/2017
ئه‌م بابه‌ته 7029
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت