له 2 سه‌عاتدا 150 گێچه‌ڵی پێكرا
وێستگه نیوز –
خانمه بێژه‌رێكی میسری له ماوه‌ی دوو سه‌عاتدا له شه‌قامێكی قاهیره‌ی پایته‌ختی ئه‌و وڵاته 150 گێچه‌ڵی پێكرا.
دوعا سه‌ڵاح خانمه بێژه‌ری میسری ئه‌زموونێكی كۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌نجامدا و بڕیاری دا ماوه‌ی دوو سه‌عات له شه‌قامێكی قاهیره‌ی پایته‌خت بوه‌ستێت.
دوعا له زنجیره‌ی كۆتایی به‌رنامه‌كه‌ی به‌ناوی "مع دودی" كه له كه‌ناڵی ئه‌لنه‌هار په‌خش ده‌كرێت، ئه‌زموونی وه‌ستانی له شه‌قامه‌كه‌ی قاهیره په‌خش كرد كه تیایدا له‌لایه‌ن نزیكه‌ی 150 كه‌سه‌وه گێچه‌ڵی پێكرا هه‌رچه‌نده جلوبه‌رگی سه‌رنجڕاكێشیشی له‌به‌ر نه‌بوو.
PM:07:18:23/04/2017
ئه‌م بابه‌ته 31705
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت