كۆریای باكوور هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌تۆمی له وڵاتێكی تر ده‌كات
وێستگه نیوز –
كۆریای باكوور سنووری هه‌ڕه‌شه‌كانی بۆ ئه‌نجامدانی هێرشی ئه‌تۆمی فراوان كرد بۆ ئه‌وه‌ی ئوستورالیا-ش بگرێته‌وه، گه‌ر دوای هه‌نگاوه‌كانی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا بكه‌وێت.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه ئاژانسی ره‌سمی هه‌واڵه‌كانی كۆریای باكوور بڵاویكرده‌وه كه وته‌بێژی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی كۆریای باكوور سه‌رزه‌نشتی جولی بیشۆب وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئوستورالیای كردووه به‌هۆی ئه‌وه‌ی رایگه‌یاندووه كه وڵاته‌كه‌ی سزای تر ده‌سه‌پێنێت به‌سه‌ر كۆریای باكووردا.
ئه‌و به‌رپرسه‌ی كۆریای باكوور پێیوایه "له‌سه‌ر هه‌نگاوه دادوه‌رانه‌كه‌ی بۆ به‌رگریكردن له خۆی، ئوستورالیا خۆڵ و خاشاك دژی كۆریای دیموكراتی بڵاوده‌كاته‌وه".
وته‌بێژی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی كۆریای باكوور وتی: "گه‌ر ئوستورالیا سووربێت هه‌نگاوه‌كانی ئه‌مریكا بۆ په‌راوێزخستنی كۆریای دیموكراتی بگرێت، وه‌ك كرده‌وه‌ی خۆكوژی وایه بۆ ئوستوڕالیا و له‌ژێر هێرشه ئه‌تۆمییه‌كانی هێزه‌كانماندایه".
وتیشی: "باشتره وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئوستورالیا بیر له كاردانه‌وه‌ی قسه‌كانی بكات به‌ر له‌وه‌ی دوای ئه‌مریكا بكه‌وێت".
پێشتر جولی بیشۆب وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئوستورالیا رایگه‌یاند كه به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی كۆریای باكوور مه‌ترسییه بۆسه‌ر ئوستورالیا گه‌ر كۆمه‌ڵی نێوده‌وڵه‌تی رووبه‌ڕووی نه‌بێته‌وه، داواشی له چین كرد فشاری زیاتر بخاته‌سه‌ر پیۆنگ یانگ بۆ راگرتنی چالاكییه‌كانی.
له ماوه‌كانی دواییدا دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا هانی چینی دا كه فشاری زیاتر بخاته‌سه‌ر كۆریای باكوور بۆ راگرتنی به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی و به‌رنامه مووشه‌كییه‌كه‌ی.
هه‌روه‌ك مایك بنس جێگری تره‌مپ له گه‌شته‌كه‌ی هه‌فته‌ی رابردووی بۆ ناوچه‌كه وتی: "هه‌موو بژارده‌كان له‌به‌رده‌ستدان بۆ مامه‌ڵكردن له‌گه‌ڵ خواسته ئه‌تۆمییه‌كانی كۆریای باكوور".
له ئێستادا كۆریای باكوور هه‌وڵده‌دات مووشه‌كێكی بالیستی كیشوه‌ربڕ دروست بكات كه توانای هه‌ڵگرتنی كڵاوه‌ی ئه‌تۆمی هه‌بێت بۆ كیشوه‌ری ئه‌مریكا.
سه‌رچاوه: سكای نیوز
PM:08:00:23/04/2017
ئه‌م بابه‌ته 7589
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت