پۆلیسی هه‌ولێر بۆ یاری كلاسیكۆ خرانه حاڵه‌تی ئاماده‌باشییه‌وه
وێستگه نیوز- پشتیوان جه‌مال
پۆلیسی شاری هه‌ولێر بۆ رێگریكردن له روودانی هه‌ر حاڵه‌تێك بۆ یارییه‌كه‌ی ئه‌مشه‌وی كلاسیكۆ، سه‌رجه‌م هێزه‌كانیان خستۆته حاڵه‌تی ئاماده باشییه‌وه.
رائید هۆگر عه‌زیز، وته‌بێژی پۆلیسی هه‌ولێر بۆ وێستگه نیوزی روونكرده‌وه، ئه‌مشه‌و سه‌رجه‌م هێزه‌كانیان له شه‌قام و گه‌ڕه‌كه‌كان له حاڵه‌تی ئاماده‌باشیدان ئه‌وه‌ش بۆ پاراستنی هه‌ر رووداوێكی نه‌خوازراو كه به‌هۆی یاری نێوان یانه‌كانی ریاڵ مه‌درید و به‌رشه‌لۆنه رووبدات، هه‌ر كه‌سێكیش كاری نایاسایی بكات ده‌ستگیری ده‌كه‌ن و رووبه‌ڕووی یاسای ده‌كه‌نه‌وه.
زۆرجار له كاتی یاری ئه‌و یانه گه‌وره‌یه‌ی جیهان، شه‌ڕِ و پێكدادان له نێوان هه‌وادارانی ئه‌و یانه‌یه له شاری هه‌ولێر روویداوه و كوژراو و برینداریشی لێكه‌وتۆته‌وه.
PM:08:59:23/04/2017
ئه‌م بابه‌ته 8105
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت