ئه‌نجامه به‌راییه‌كانی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی فه‌ره‌نسا راگه‌یه‌ندرا
وێستگه نیوز -
ئه‌نجامه به‌راییه‌كانی هه‌ڵبژاردنی فه‌ره‌نسا هه‌ریه‌ك له ئیمانوێل ماكرۆن و ماری لۆپێین بۆ خولی دووه‌می هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی فه‌ره‌نسا سه‌ركه‌وتن.
به‌گوێره‌ی ئه‌نجامه به‌راییه‌كانی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی فه‌ره‌نسا هه‌ریه‌ك له ئیمانوێل ماكرۆن و ماری لۆپێن توانییان ده‌نگی پێویست بهێنن و سه‌ربكه‌ون بۆ خولی دووه‌می هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌و وڵاته.
به‌گوێره‌ی ئه‌نجامه به‌راییه‌كان ئیمانوێل ماكرۆن كاندیدی ناوه‌ند سه‌دا 23.7ی ده‌نگه‌كانی به‌ده‌ستهێناوه و ماری لۆپێن كاندیدی راستڕه‌و سه‌دا 22ی ده‌نگه‌كانی به‌ده‌ستهێناوه.
دوای ئاشكرابوونی ئەنجامە بەراییەکان، بنوا ئامۆن کاندیدی دەرنەچووی پارتی سۆسیالیستی دەسەڵاتدار، داوای لە دەنگدەرانی کرد لە خولی دووەمدا دەنگ بە ئێمانوێل ماکرۆن بدەن.
هاوكات بێرنارد کازنۆڤ، سەرۆک وەیرانی فەڕەنسا وتی: "داوا لە ھاوڵاتییانی فەڕەنسا دەکەم لە خولی دووەمدا دەنگ بە ئێمانویل ماکرۆن بدەن".
ئێمانوێل ماکرۆن کاندیدی پارتی (ئۆن مارش) لە یەکەم لێدوانی‌دا دوای ئەوەی زۆرترین دەنگی بەدەستهێنا ڕایگەیاند "لەئەمڕۆوە لاپەڕەیەکی نوێی سیاسی لە فەرەنسا دەکەینەوە".
به‌گوێره‌ی یاسا ئەو دوو کاندیدەی لە خولی یەکەم زۆرترین دەنگ بەدەست دەهێنن، سه‌رده‌كه‌ون بۆ خولی دووەمی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی فەرەنسا كه لە ڕۆژی 7ی ئایاری 2017 بەڕێوەدەچێت.
به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی فه‌ره‌نسا ده‌ستی پێكرد و سێ سه‌عات به‌ر له داخستنی ناوه‌نده‌كانی ده‌نگدان رێژه‌ی به‌شداری ده‌نگده‌ران گه‌یشته سه‌دا 70 كه به‌وته‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆی ئه‌و وڵاته باشترین رێژه‌ی به‌شداریكردنی ده‌نگده‌رانه له ماوه‌ی 40 ساڵی رابردوودا.
PM:09:17:23/04/2017
ئه‌م بابه‌ته 5661
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت