ئه‌فسه‌رێكی هاتووچۆ له كاتی دابه‌شكردنی مووچه‌دا هه‌ڵوێستێكی "نموونه‌یی" ئه‌نجام ده‌دات
وێستگه نیوز –
ئه‌فسه‌رێكی هاتووچۆ له كاتی دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی شوباتدا بۆی ده‌رده‌كه‌وێت كه پاره‌یه‌كی زۆری له بانك وه‌رگرتووه و به نووسراوێكی ره‌سمی ده‌یگه‌ڕێنێته‌وه.
فازڵ حاجی به‌رپرسی راگه‌یاندنی پۆلیسی هاتووچۆی هه‌ولێر رایگه‌یاند كه وه‌ك چۆن ئه‌فسه‌ر و كارمه‌ندانی هاتووچۆ پێشه‌نگن له خزمه‌تكردن، له‌هه‌مانكاتدا نموونه‌ی ده‌ستپاكیشن.
فازڵ حاجی رایگه‌یاند كه "ئه‌فسه‌ری هاتووچۆی هه‌ولیر ملازمی یه‌كه‌م قه‌هار مامه له‌كاتی دابه‌شكردنی موچه‌ی ئه‌م مانگه بۆی ده‌ركه‌وت كه‌وا بڕی چوار ملیۆن و پێنج سه‌د هه‌زار دینار له‌پاره‌كه‌ی كه له‌بانك وه‌ریگرتووه زیادی كردووه".
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه "ئه‌و ئه‌فسه‌ره وه‌كو ئه‌ركی سه‌رشانی خۆی له‌دوای ئاگاداركردنه‌وه‌ی سه‌رووی خۆی به‌نووسراوێكی فه‌رمی بڕه پاره‌كه‌ی گه‌ڕانده‌وه بۆ بانك".
به‌رپرسی راگه‌یاندنی هاتووچۆی هه‌ولێر ده‌ڵێت: "هیوادارین نمونه‌ی ئه‌م جۆره ئه‌فسه‌ره هه‌ر زۆر بن و به‌ناوی راگه‌یاندنی هاتووچۆی هه‌ولێریشه‌وه ده‌ستخۆشی لیده‌كه‌ین".
راشیگه‌یاندووه كه "هیوادارین به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی بانكی دیده‌وان-یش به‌هه‌مان شێوه ده‌ستخۆشییه‌كی فه‌رمی بۆ ئه‌فسه‌ری ناوبراو بنێرن بۆئه‌وه‌ی هانده‌ر بێت بۆ خه‌ڵكانی تریش".
PM:09:55:23/04/2017
ئه‌م بابه‌ته 39941
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت