له ده‌ربه‌ندیخان، ژنێك به سووتان گیان له‌ده‌ست ده‌دات
وێستگه نیوز- پشتیوان جه‌مال
ژنێك له ماڵه‌كه‌ی خۆیدا له شارۆچكه‌ی ده‌ربه‌ندیخان به رووداوی سووتان گیانی له‌ده‌ست داوه و پۆلیسیش لێكۆڵینه‌وه‌ی له رووداوه‌كه ده‌ست پێكردووه.
نه‌قیب شه‌هاب ئه‌حمه‌د، به‌رپرسی نووسینگه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی دژی ژنان له ده‌ربه‌ندیخان به وێستگه نیوزی راگه‌یاند، ئه‌و ژنه ناوی (س.ع)یه و ته‌مه‌نی 18 ساڵ بووه و منداڵێكی نۆ مانگی هه‌بووه.
نه‌قیب شه‌هاب ئه‌حمه‌د وتی: "دوێنێ ژنه‌كه له ماڵی خۆیدا سووتاوه و له‌به‌ر زۆری رێژه‌ی سووتانه‌كه‌شی له نه‌خۆشخانه‌ی ئیمێرجنسی سلێمانی گیانی له‌ده‌ست داوه".
وتیشی: "له‌به‌ر زۆری رێژه‌ی سووتانه‌كه‌ی نه‌توانراوه وته‌ی وه‌ربگیرێت تا بزانرێت چۆن و بۆچی سووتاوه، به‌ڵام كه‌سوكاری وتویانه له كاتی رووداوه‌كه‌دا هه‌ر خۆی و منداڵه‌كه‌ی له ماڵه‌وه بوون، ئێمه‌ش چاوه‌ڕێین دوای ته‌واوبوونی پرسه‌كه، وته‌ی كه‌سوكاری وه‌ربگرین".
PM:10:35:23/04/2017
ئه‌م بابه‌ته 9745
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت