مووچەی ئەم وەزارەتانە دابەشدەکرێت


وێستگە نیوز -
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وامه‌ له‌ دابه‌شكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و بۆ ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 24ی نیسانی 2017، مووچه‌ی مانگی شوباتی سێ وه‌زاره‌ت دابه‌شده‌كرێت.


به‌پێی خشته‌كه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی كه‌ پێشتر بڵاویكرده‌وه‌، تیایدا هاتووه‌: "رۆژی‌ دووشه‌ممه‌ 24ی نیسانی 2017، مووچه‌ی‌ مانگی‌ شوباتی‌ وه‌زاره‌تی‌ ته‌ندروستی‌ و وه‌زاره‌تی‌ پلان دانان و وه‌زاره‌تی‌ گواستنه‌وه‌و گه‌یاندن دابه‌ش ده‌كرێت".

ئه‌وه‌ش ده‌ڵێت: "رۆژی‌ سێشه‌ممه‌ 25ی نیسانی 2017، مووچه‌ی‌ (كه‌مئه‌ندامان) و مووچه‌ی‌ مانگی‌ شوباتی فه‌رمانبه‌رانی‌ وه‌زاره‌تی‌ كارو كاروباری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ و وه‌زاره‌تی‌ ئاوه‌دان كردنه‌وه‌و نیشته‌جێ كردن دابه‌ش ده‌كرێت".

له‌ درێژه‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی خشته‌كه‌یدا، وه‌زاره‌تی دارایی رایگه‌یاندووه‌: "رۆژی‌ چوارشه‌ممه‌ 26ی نیسانی 2017، مووچه‌ی‌ مانگی‌ شوباتی‌ وه‌زاره‌تی‌ ئه‌وقاف و كاروباری‌ ئاینی‌، وه‌زاره‌تی‌ سامانه‌ سروشتیه‌كان، وه‌زاره‌تی‌ پیشه‌سازی‌ و بازرگانی‌، وه‌زاره‌تی‌ رۆشنبیری‌ و لاوان، دیوانی‌ چاودێری‌ دارایی، ده‌سته‌ی‌ مافی‌ مرۆڤ، ناوچه‌ كوردستانیه‌كانی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ ئیداره‌ی‌ هه‌رێم، ده‌سته‌ی‌ ژینگه‌، ده‌سته‌ی‌ وه‌به‌رهێنان، ده‌سته‌ی‌ ده‌سپاكی‌ و كۆمسیۆنی‌ باڵای‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ كوردستان دابه‌شده‌كرێت".

ئه‌وه‌شی وتووه‌: "رۆژی‌ پێنجشه‌ممه‌ 27ی نیسانی 2017، مووچه‌ی‌ مانگی‌ شوباتی‌ وه‌زاره‌تی‌ شاره‌وانی‌ و گه‌شت و گوزار و وه‌زاره‌تی‌ كشتوكال و سه‌رچاوه‌كانی‌ ئاو دابه‌ش ده‌كرێت".

دواجار ده‌ڵێت: "رۆژی‌ یه‌كشه‌ممه‌ 30ی نیسانی 2017، مووچه‌ی‌ مانگی‌ شوباتی‌ وه‌زاره‌تی‌ داد، ئه‌نجومه‌نی‌ دادوه‌ری‌، سه‌رۆكایه‌تی‌ هه‌رێم، سه‌رۆكایه‌تی‌ په‌رله‌مان، سه‌رۆكایه‌تی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیران دابه‌شده‌كرێت".


AM:08:32:24/04/2017


ئه‌م بابه‌ته 29117 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت