ئه‌نجامی كۆتایی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی فه‌ره‌نسا راگه‌یه‌ندرا
وێستگه نیوز -
به‌پێی ئه‌نجامی كۆتایی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی فه‌ره‌نسا هه‌ریه‌ك له مانوێل ماكرۆن و ماری لۆپێن بۆ خولی دووه‌می هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی فه‌ره‌نسا سه‌ركه‌وتن.
ئه‌مڕۆ ئه‌نجامی كۆتایی خولی یه‌كه‌می هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی فه‌ره‌نسا راگه‌یه‌ندرا و به‌وپێیه‌ش مانوێل ماكرۆن كاندیدی ناوه‌ند سه‌دا 24.1ی ده‌نگه‌كانی به‌ده‌ست هێنا و ماری لۆپێن كاندیدی راستڕه‌وی توندڕه‌و سه‌دا 21.3ی ده‌نگه‌كانی به‌ده‌ستهێناوه.
به‌وپێیه‌ش هه‌ردووكیان سه‌ركه‌وتن بۆ خولی دووه‌می هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی فه‌ره‌نسا كه بڕیاره 7ی ئایاری داهاتوو ئه‌نجام بدرێت.
به‌گوێره‌ی یاسا ئه‌و دوو كاندیده‌ی له خولی یه‌كه‌م زۆرترین ده‌نگ به‌ده‌ست ده‌هێنن، سه‌رده‌كه‌ون بۆ خولی دووه‌می هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی فه‌ره‌نسا كه 7ی مانگی داهاتوو به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
دوێنێ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی فه‌ره‌نسا ده‌ستی پێكرد و سێ سه‌عات به‌ر له داخستنی ناوه‌نده‌كانی ده‌نگدان رێژه‌ی به‌شداری ده‌نگده‌ران گه‌یشته سه‌دا 70 كه به‌وته‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆی ئه‌و وڵاته باشترین رێژه‌ی به‌شداریكردنی ده‌نگده‌رانه له ماوه‌ی 40 ساڵی رابردوودا.
PM:07:34:24/04/2017
ئه‌م بابه‌ته 6328
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت