به شێرپه‌نجه مرد..به‌ڵام داوای به‌خاكسپاردنێكی سه‌یری كرد
وێستگه نیوزـ
راسین بریگۆتنا، ئه‌و كچه فلیپینیه‌یه كه هێشتا له ته‌مه‌نی 20 ساڵیدا بووه و نه‌خۆشیی شێرپه‌نجه ئێسقانه‌كانی وردوخاش كرد، به‌ڵام پێش مردنی وه‌سیه‌تێكی به‌جێهێشت كه تیایدا ورده‌كاریی به‌خاكسپاردنه‌كه‌ی باس كردووه.
به‌پێی هه‌واڵێكی سایتی میره‌ر-ی به‌ریتانی، بریگۆتنا داوایكردووه پۆشاكێكی تایبه‌تی له‌به‌ر بكرێ و ماكیاجێكی تایبه‌تی بۆ بكرێت كه خۆی له ورده‌كاریدا باسی كردووه به چ جۆرێك بێت.
رۆلین بریگۆنتا، خوشكی ئه‌و كچه رایگه‌یاندووه كه پێش مردنه‌كه‌ی وتویه‌تی: "ئه‌گه‌ر مردم، ده‌مه‌وێت كه مردم جوان بم"، بۆئه‌وه‌ش خانه‌وانه‌ده‌كه‌ی داواكه‌یان به‌جێگه‌یاندووه و چه‌ند وێنه‌یه‌كیان له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌یسبوك بڵاوكردووه‌ته‌وه.
راسین له 17ی نیساندا له شاری دافاو-ی باشوری فلیپین دوای ململانێیه‌كی زۆر له‌گه‌ڵ نه‌خۆشیی شێرپه‌نجه‌ی ئێسك گیانی له‌ده‌ستدا.
PM:07:53:24/04/2017
ئه‌م بابه‌ته 112476
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت