دیكتاتۆره‌كه‌ی پیۆنگ یانگ سه‌رقاڵی چییه
وێستگه نیوزـ
كیم جۆنگ ئون، سه‌رۆكی كۆریای باكور ویستی په‌یامی خۆی بگه‌یه‌نێته ئه‌مریكا به‌وه‌ی كۆرییه‌كان گوێ به هه‌ڕه‌شه‌كانی واشنتن ناده‌ن.
به‌پێی هه‌واڵێكی سایتی سپوتنیك، له‌كاتێكدا كه جیهان تری هه‌ڵگیرسانی جه‌نگی ئه‌تۆمیی به‌هۆی تاقیكردنه‌وه ئه‌تۆمییه‌كانی كۆریای باكوره‌وه هه‌یه، كه‌چی كیم جۆنگ ئون-ی دیكتاتۆری پیۆنگ یان سه‌ردانی قه‌سابخانه‌یه‌كی وڵاته‌كه‌ی كردووه كه گۆشت بۆ سوپای كۆریای باكور دابین ده‌كات.
كیم گه‌شتێكی به قه‌سابخانه‌كه‌دا كردووه و له به‌رازه سه‌ربڕدراوه‌كان و ئاژه‌ڵه‌كانی دیكه وردبووه‌ته‌وه و له نزیكیشه‌وه چاودێریی كاری رۆژانه‌ی كێڵگه قه‌سابخانه‌كه‌ی كردووه و رێنمایی خۆیی پێ داون.
به‌گوێری میدیاكانی كۆریای باكور، سه‌رۆكی ئه‌و وڵاته ستایشی سه‌رباز و ئه‌فسه‌ره‌كانی هێزی ئاسمانی و به‌رگریی ئاسمانیی وڵاته‌كه‌ی كردووه كه توانیویانه چه‌ندین دامه‌زراوه‌ی نوێی سه‌ربازی بنیاد بنێن.
PM:09:11:24/04/2017
ئه‌م بابه‌ته 13136
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت