ئەمریکا سزای دارایی بەسەر 271 کارمەندی دەزگایەکی ڕژێمی سوریا سه‌پاند


وێستگه‌ نیوزـ

چەند هەفتەیەک دوای گیان لەدەسـتدانی دەیان کەس بە گازی سارینی ژەهراوی لە شاری خان شەیخونی سوریا، ئەمریکا سزای بەسەر 271 کارمەندی دەزگایەکی حکومەتی سوریا سەپاند کە دەسـتیان لە پەرپـێدانی چەکی کیمیایی له‌و وڵاته‌ هەیە.

ستیڤ منوشن، وەزیری دارایی ئەمریکا ئەمڕۆ دووشەممە رایگەیاند: 271 کارمەندی سەنتەری توێژینەوەی و لێکۆڵینەوەی زانستی سوریا کە وەک شارەزای کیمیایی یان لە بواری بەرنامەی چەکی کیمیایی کە بە لایەنی کەمه‌وه‌ لە ساڵی 2012وە لەو سەنتەرە کاردەکەن، سزایان بەسەردا سەپێندراوە.

وتیشی ئەم سزایانە کە سەروەت و سامانی ئەو کەسانە لە ئەمریکا سڕدەکات ئامانجی ئەو سەنتەرەیە کە پاڵپشتی زانستی بۆ چەکی کیمیایی رژێمی دیکتاتۆری بەشار ئەسەد دابین دەکات. 

وەزیری دارایی ئەمریکا وتیشی كه‌ ئه‌مه‌ پەیامێـکی بەهێزە به‌وه‌ی ئەمریکا لە بەرامبەر پـێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ، سزای تەواوی ڕژێمی ئەسەد دەدات.



PM:11:23:24/04/2017


ئه‌م بابه‌ته 7389 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت