پـۆلیسی سوید تۆمه‌تبارێكی دیکە دەسـتگیر دەکات
وێستگه نیوزـ
پـۆلیسی سوید کەسێکی دیكه‌ی بە تۆمەتی تێوەگلان لە هێرشەکەی حەوتی نیسانی ستۆکهۆڵمی پایتەخت دەستگیر کرد.
تۆمه‌تباره‌كه له‌سه‌ر تێوه‌گلان له‌و رووداوه دێت كه بارهەڵگرێک ژمارەیەک کەسی لە شه‌قامێكی قەرەباڵغدا کرد بە ژێرەوە و لە ئاکامدا 4 کەس کوژران و 15ی دیکەش برینداربوون.
لەو بارەیەوە سیمۆن بنێرت، وتەبێژی پۆلیسی سوید ئەمڕۆ دووشەممە 24ی نیسانی 2017 وتی تۆمه‌تباره‌كه پیاوێکە و رۆژی یەکشەممە 23ی نیسان دەستگیرکراوه و ره‌تیكرده‌وه لە ئێستادا هیچ زانیاری زیاتر لەسەر ده‌ستگیركراوه‌كه بدركێنێت.
ئەنجامدەری هێرشەکە کەسێکی بە رەچەڵەک ئۆزبەکیـیە بە ناوی رەحمەت عەقیلۆڤ كه لە سوید دەژی و داوای مافی پەنابەری کردبوو، به‌ڵام ساڵی رابردوو داواکه‌ی رەتکرابوه‌وە.
PM:11:34:24/04/2017
ئه‌م بابه‌ته 7169
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت