وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی عیراق: ئه‌مساڵ له موسڵ تاقیكردنه‌وه ده‌كرێت
وێستگه نیوزـ
وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی عیراق ته‌ئكیدی كرده‌وه كه ئه‌مساڵ تاقیكردنه‌وه‌كان له شاری موسڵ به‌ڕێوه‌ده‌چن و ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی ره‌تكرده‌وه كه باسیان له‌وه كردووه ئه‌و شاره له تاقیكردنه‌وه‌كان بێبه‌ش ده‌بن.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا ئیقبال سه‌یده‌لی، وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی عیراق رایگه‌یاند: "به‌مدواییه پڕوپاگه‌نده‌یه‌كه‌ی زۆر بڵاوبووه‌ته‌وه كه گوایه شاری موسڵ له تاقیكردنه‌وه‌كان بێبه‌ش ده‌بن یان دواده‌خرێن، به‌ڵام هه‌موو لایه‌ك دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه كه ئه‌مساڵ ئه‌و تاقیكردنه‌وانه له موسڵ به‌ڕێوه‌ده‌چن".
وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی عیراق داواشی له سه‌رجه‌م میلاكی په‌روه‌ده‌ی موسڵ كرد هه‌موو هه‌وڵێك بده‌ن بۆ هاوكاریكردنی خوێندكاران و جه‌ختی كرده‌وه كه وه‌زاره‌ته‌كه‌ی درێغی ناكات له لابردنی هه‌ر له‌مپه‌ڕێك كه هاتووه‌ته‌به‌رده‌م پرۆسه‌ی خوێندن له‌و شاره.
له 19ی شوباتی 2017، حه‌یده‌ر عه‌بادی، فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه چه‌كداره‌كانی عیراق ئۆپراسیۆنی رزگاركردنه‌وه‌ی به‌ری راستی موسڵی راگه‌یاند و له‌وكاته‌شه‌وه هێزه هاوبه‌شه‌كانی عیراق هه‌ڵمه‌تی سه‌ربازیی به‌رفراوانیان كردووه و چه‌ندین ناوچه‌یان له‌ده‌ست چه‌كدارانی داعش ده‌رهێناوه كه له ناوه‌ڕاستی 2014ه‌وه داگیریان كردووه.
AM:12:01:25/04/2017
ئه‌م بابه‌ته 4801
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت