به‌وێنه و ڤیدیۆ..هه‌میشه تره‌مپ میلانیای هاوسه‌ری پشتگوێ ده‌خات
وێستگه نیوزـ
زۆرجار تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان به وێنه و گرته‌كانی دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ولایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا بڵاوده‌كه‌نه‌وه كه میلانیای هاوسه‌ری پشتگوێ خستووه، جا ئه‌و پشتگوێخستنه له دابه‌زین له ئۆتۆمبیل یان فڕۆكه یان كاتی وێنه‌گرتن بێت.
جاكلین وایتمۆر، پسپۆڕی جیهانیی بۆ شێوازی ره‌فتار و هه‌ڵسوكه‌وت و ئیتیكێت له‌وباره‌یه‌وه رایگه‌یاندووه كه له بنه‌ڕه‌تدا ره‌فتاری دروست بۆ هاتنه‌خواره‌وه‌ی ژن و مێرد له قادرمه و پلیكانه ئه‌وه‌یه پیاوه‌كه پێش ژنه‌كه‌ی بكه‌وێت، بۆئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر قاچی ژنه‌كه له‌یه‌ك ئاڵا یان كه‌وت، پیاوه‌كه كه هه‌میشه به‌هێزتر و گه‌وره‌تره له قه‌باره‌دا له شوێنی گونجاو‌دا بێت و ده‌ستی بگرێ و بیگرێته‌وه.
جاكلین به پێگه‌ی هه‌فنینگتن پۆستی راگه‌یاندووه: "ئه‌وه‌ی له‌م وێنانه‌ی نێوان تره‌مپ و میلانیا ده‌بینرێت، نیشانه‌ی بێڕێزی كردنی تره‌مپه به هاوسه‌ره‌كه‌ی، چونكه تره‌مپ به یه‌ك پیلكانه و دوو پلیكانه لێی دوور نییه، به‌ڵكو چه‌ند پیلكانه‌یه‌ك لێی دووره، ئه‌مه‌ش نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه كه یان تره‌مپ ته‌نها بیری لای خۆیه‌تی یان زۆر په‌له‌یه‌تی و ده‌یه‌وێت بگاته شوێنی خوێ."
ئه‌مه‌ش به‌پێچه‌وانه‌ی چه‌ند وێنه‌یه‌كی كۆنی رۆناڵد ریگن-ی سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مریكا و هاوسه‌ره‌كه‌ی یان باراك ئۆباما و میشێل-ی هاوسه‌رییه‌تی كه وا ده‌رده‌كه‌ون دوو هاوسه‌ری زۆر نزیك له‌یه‌ك بن.
هاوكات ئیلین سوان، كه ئه‌ویش پسپۆڕی ره‌فتار و ئیتیكێته، پشتیوانیی خۆی بۆ بۆچونی جاكلین راگه‌یاندووه و وتویه‌تی: "مێرده‌كه له خواره‌وه‌ی پیلكانه‌كانه و سڵاو له خه‌ڵك ده‌كات، ژنه‌كه‌شی هێشتا نه‌گه‌یشتووه‌ته خواره‌وه، ئه‌مه زۆر نه‌شیاوه" ، ئیلین وتویه‌تی: "ره‌فتاری شیاو ئه‌وه‌یه مێرده‌كه له دوا پلیكانه‌دا چاوه‌ڕوانی ژنه‌كه‌ی بكات و ئینجا ده‌ستی بگرێت و یارمه‌تیی بدات له دابه‌زیندا."
له‌لایه‌كی دیكه‌وه پێگه‌ی indy100، راپۆرتێكی به‌ناونیشیانی (جیاوازی نێوان دۆناڵد تره‌مپ و پێنج سه‌رۆك) بڵاوكردووه‌ته‌وه و وێنه‌كانی پێنچ سه‌رۆكی پێش تره‌مپی نیشانداوه، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه هات كه به‌كارهێنه‌رانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان تێبینیی ئه‌وه‌یان كردبوو تره‌مپ له پشووی كۆتایی هه‌فته‌دا میلانیای هاوسه‌ری له‌كاتی هاتنه‌خواره‌وه له فڕۆكه پشتگوێ خست و بۆشایی نێوانیان زۆر بووه، ئه‌مه جگه‌له پشتگوێخستنی ئه‌و خانمه له چه‌ند بۆنه‌ی دیكه‌دا.
PM:04:57:25/04/2017
ئه‌م بابه‌ته 46365
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت