یه‌په‌گه داوای هاوكاری هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی له دژی توركیا ده‌كات
شەڕڤانانی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل
وێستگه نیوز – دوای هێرشه ئاسمانییه‌كانی به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا بۆ سه‌ر باره‌گاكانی له باكووری خۆرهه‌ڵاتی سوریا، یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل "یه‌په‌گه" داوای له هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی به سه‌رۆكایه‌تی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا كرد كه كار بۆ راگرتنی "ده‌ستدرێژییه‌كان"ی توركیا بكات.
ئه‌م داوایه‌ی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل دوای ئه‌وه هات كه ئه‌مڕۆ له ئه‌نجامی هێرشی ئاسمانی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا بۆ سه‌ر چیای شه‌نگال، پێنج پێشمه‌رگه شه‌هیدبوون و 9ی تر برینداربوون.
هاوكات و به‌پێی روانگه‌ی سوری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ، له ئه‌نجامی هێرشی ئاسمانی توركیا بۆسه‌ر باكووری سوریا، 18 شه‌ڕڤانی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل شه‌هید بوون.
سه‌ركرده‌یه‌كی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل كه داوایكرد ناوه‌كه‌ی ئاشكرا نه‌كرێت، وتی: "داوا له هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی ده‌كه‌ین كار بۆ راگرتنی ده‌ستدرێژییه‌كانی توركیا بكات".
وتیشی: "مانای تێدا نییه له شاری ره‌قه مۆڵگه‌ی سه‌ره‌كی داعش له سوریا بجه‌نگین و فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا له پشته‌وه بۆردوومانمان بكات".
سه‌رچاوه: سكای نیوز
PM:06:03:25/04/2017
ئه‌م بابه‌ته 4076
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت