یه‌په‌گه ئاماری قوربانییانی هێرشەکەی توركیای بڵاوكرده‌وه
رێدور خه‌لیل وته‌بێژی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل
وێستگه نیوز – وته‌بێژی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل "یه‌په‌گه" رایگه‌یاند كه له ئه‌نجامی هێرشی توركیا بۆسه‌ر چیای قه‌ره‌چوغ 20 شه‌ڕڤان شه‌هیدبوون و 18ی تر برینداربوون.
ئه‌مڕۆ رێدور خه‌لیل وته‌بێژی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل "یه‌په‌گه" له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا ئاماری قوربانییانی هێرشی ئاسمانی توركیای بۆسه‌ر چیای قه‌ره‌چووغ ئاشكرا كرد.
رێدور خه‌لیل وتی: "له ئه‌نجامی بۆردوومانی دڕاندانه‌ی ئه‌مڕۆی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا بۆ سه‌ر باره‌گای فه‌رمانده‌یی گشتی هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل له چیای قه‌ره‌چوغ (كراچوك) 20 شه‌ڕڤانی ژن و پیاو شه‌هید بوون".
وتیشی"هاوكات 18 شه‌ڕڤانی تر برینداربوون كه برینی سیانیان سه‌خته".
رێدور خه‌لیل ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه به‌هۆی بۆردوومانه‌كه‌وه زیانی ماددی زۆر به باره‌گاكه و موڵك و ماڵی هاوڵاتیانی مه‌ده‌نی له نزیك شوێنه‌كه گه‌یشتووه.
PM:06:09:25/04/2017
ئه‌م بابه‌ته 4652
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت