هاتووچۆی هه‌ولێر ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی ژماره‌یه‌كی زۆر ئۆتۆمبێلی راگه‌یاند
لۆگۆی هاتووچۆی هه‌ولێر
وێستگه نیوز -
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی هه‌ولێر رایگه‌یاند كه له ناو شاره‌كه‌دا و له ماوه‌ی سێ سه‌عاتدا ده‌ستیان به‌سه‌ر ژماره‌یه‌كی زۆر ئۆتۆمبێلی بێ تابلۆ و ژماره كاتی ساخته‌دا و جامڕه‌شدا گرتووه.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست وێستگه نیوز كه‌وتووه، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی هه‌ولێر رایگه‌یاند كه "به‌مه‌به‌ستی نه‌هێشتنی دیارده‌ی ئۆتۆمبێلی بێ تابلۆ و ژماره كاتی ساخته و تابلۆی ئه‌لدفاع و فول جام ره‌ش، ئه‌مڕۆ له هه‌ڵمه‌تیكی تری له‌ناكاودا له‌سه‌رجه‌م شه‌قام و یه‌كتربڕه‌كانی ناوشاری هه‌ولێر توانرا له‌ماوه‌ی سێ كاتژمێردا ده‌ست به‌سه‌ر بڕێكی زۆر ئۆتۆمبێلی له‌م جۆره‌دا بگیرێت".
هاتووچۆی هه‌ولێر ده‌ڵێت: "ئۆتۆمبێله ده‌ستبه‌سه‌رداگیراوه‌كان نێردراونه‌ته گه‌راجی ده‌ستبه‌سه‌رداگرتن بۆئه‌وه‌ی رێكاری یاساییان له‌گه‌ڵ بگیرێته‌به‌ر".
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه "ئێمه لێره‌وه داوا له هاوڵاتیان ده‌كه‌ین كه خۆیان توشی لێپێچینه‌وه‌ی یاسایی نه‌كه‌ن و ئه‌م جۆره سه‌رپێچییانه نه‌كه‌ن".
ئاماژه به‌وه‌شدراوه كه "رێكاره‌كان كه گیراونه‌ته به‌ر بۆ سزادانیان قورسن و ئێمه له‌م هه‌ڵمه‌تانه‌ش به‌رده‌وام ده‌بین، بۆیه ئه‌گه‌ر جارێك توشی نه‌بن له‌وانه‌یه بۆجاری داهاتوو توشی بن".
PM:06:31:25/04/2017
ئه‌م بابه‌ته 5025
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت