له په‌خشێكی راسته‌وخۆی فه‌یسبوكدا كچه‌كه‌ی و خۆشی كوشت
باوک و منداڵەکە
وێستگه نیوزـ
دوای توڕه‌بوونێكی زۆر، گه‌نجێكی تایله‌ندی كچه ته‌مه‌ن 11 مانگه‌كه‌ی كوشت و له‌به‌ر چاوی كه‌سوكار و هاوڕێكانیشیدا له په‌خشێكی راسته‌وخۆی فه‌یسبوك، خۆشی كوشت.
سایتی ده‌یلی مه‌یڵ-ی به‌ریتانی بڵاویكرده‌وه كه گه‌نجه ته‌مه‌ن 20 ساڵه‌كه به‌ناوی وتیسان ونگتالای، له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌یدا بووه‌ته شه‌ڕ و ده‌مه‌بۆڵه‌ی، چونكه دوای ته‌ماشاكردنی مۆبایله‌كه‌ی بۆی ده‌ركه‌وتووه كه ژنه‌كه‌ی ناپاكیی لێ ده‌كات، هه‌ربۆیه ژنه‌كه له كاتژمێر 3ی به‌ره‌به‌یان له ماڵه‌كه رایكردووه و كچه ته‌مه‌ن 11 مانگه‌كه‌شی لای مێرده‌كه‌ی جێهێشتووه.
ژنه‌كه به‌ناوی جیرانش تریرات-ی ته‌مه‌ن 21 ساڵ، به پۆلیسی راگه‌یاندووه كه دوای گه‌ڕٍانه‌وه‌ی بۆ ماڵه‌وه، مێرده‌كه‌ی و كچه‌كه‌ی نه‌بیبنیووه هه‌وڵیشیداوه په‌یوه‌ندیی به مێرده‌كه‌یه‌وه بكات به‌ڵام به‌رده‌ست نه‌بووه، دواتر گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی چوار خوله‌كیی بینیووه كه تیایدا مێرده‌كه‌ی كچه 11 مانگه‌كه‌ی به په‌ت خنكاندووه و دواتریش خۆی كوشتووه.
ئه‌مه یه‌كه‌مجار نییه كه دیمه‌نی كوشتن له په‌خشی راسته‌وخۆی فه‌یسبوكدا بڵاوده‌كرێته‌وه، پێشتریش مارك زوكه‌ر بێرگ-ی دامه‌زرێ،ه‌ری فه‌یسبوك به‌ڵێنی دابوو رێگه نه‌دات به دووباره‌بوونه‌وه‌ی دیمه‌نی له‌وجۆره له‌و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌دا.
وتیسان ونگتالای جیرانش تریرات و منداڵەکەیان
PM:06:33:25/04/2017
ئه‌م بابه‌ته 21153
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت