ئاگادارییه‌ك له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی شه‌هیدان بۆ سه‌رجه‌م خوێندكاران
لۆگۆی وێستگە
وێستگه نیوز -
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانی سلێمانی، ئاگاداری سه‌رجه‌م خوێندكاران و قوتابیان ده‌كات، هه‌ر كه‌سێك مامه‌ڵه‌ی كرێی خوێندن ساڵی 2016 - 2017 نه‌هێناوه سه‌ردانیان بكات.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه وێنه‌یه‌كی بۆ وێستگه نیوز نێردراوه، به‌شی راگه‌یاندنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانی سلێمانی، ئاگاداری سه‌رجه‌م خوێندكاران و قوتابیان ده‌كاته‌وه كه له‌سه‌ر بودجه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتییان به بڕی سێ ملیار و دووسه‌د و نۆزده ملیۆن و حه‌فتا و یه‌ك هه‌زار و هه‌شت سه‌د و نه‌وه‌ت و هه‌شت هه‌زار دینار وه‌ك قه‌ره‌بووی تایبه‌ت به پاره‌ی كچ و كوڕی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان و زیندانی سیاسی بۆ كرێی خوێندنی ساڵی 2015 - 2016 خه‌رج ده‌كرێت.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانی سلێمانی رایگه‌یاندووه كه خوێندكار و قوتابییه‌ك مامه‌ڵه‌ی كرێی خوێندن ساڵی 2016 - 2017 نه‌هێناوه سه‌ردانیان بكات.
PM:07:13:25/04/2017
ئه‌م بابه‌ته 4004
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت