پۆلیسی سلێمانی: مێرمنداڵێك خۆی خنكاند
وێستگه نیوز –
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی سلێمانی رایگه‌یاند مێرمنداڵێكی ته‌مه‌ن 11 ساڵ خۆی خنكاندووه و ته‌رمه‌كه‌ی ره‌وانه‌ی پزیشكی دادی كراوه.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست وێستگه نیوز كه‌وتووه، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی سلێمانی رایگه‌یاند كه "ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ مێرمنداڵێك به‌ناوی (م. س. ڕ) ته‌مه‌ن 11 ساڵ له ماڵی خۆیاندا له‌گه‌ڕه‌كی قلیاسان به‌حه‌بل خۆی ده‌خنكێنێ".
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه "پاش ئاگاداركردنه‌وه، هێزه‌كانی پۆلیس گه‌شتنه شوێنی روداوه‌كه و كه‌شف و هێڵكاری شوێنی رووداوه‌كه كرا".
ئاماژه به‌وه‌شدراوه كه "ته‌رمه‌كه‌ی ره‌وانه‌ی پزیشكی دادی سلێمانی كرا‌و له ئێستادا لێكۆڵینه‌وه له ڕوداوه‌كه به‌رده‌وامه".
پۆلیسی سلێمانی ده‌ڵێت: "به‌وته‌ی كه‌س و كاره‌كه‌ی كوڕه‌كه‌یان هیچ كێشه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ كه‌سدا نه‌بووه".
PM:07:42:25/04/2017
ئه‌م بابه‌ته 6828
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت