مه‌زهه‌ری خالقی بۆ بارزانی: هه‌موو توانا و چالاكییه‌كانم ده‌خه‌مه خزمه‌ت سه‌ربه‌خۆیی كوردستان
مه‌زهه‌ری خالقی و بارزانی
وێستگه نیوز - هونه‌رمه‌ندی گه‌وره‌ی كورد مه‌زهه‌ر خاڵقی له دیداریدا له‌گه‌ڵ بارزانی رایگه‌یاند كه هه‌موو توانا و به‌رهه‌م و چالاكییه‌كانی ده‌خاته خزمه‌ت پڕۆسه‌ی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان.
سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه كه "رۆژی سێشه‌ممه 25ـی 4ـی 2017 له سه‌ڵاحه‌دین مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له هونه‌رمه‌ندی گه‌وره و ناوداری كورد مه‌زهه‌ر خاڵقی كرد".
سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم رایگه‌یاند كه "له دیداره‌كه‌دا سه‌رۆك بارزانی وێڕای ئه‌حواڵپرسینی سوپاس و پێزانینی خۆی ئاراسته‌ی مه‌زهه‌ر خاڵقی كرد به‌هۆی ئه‌و ڕۆڵه‌ی له ژیانی فه‌رهه‌نگی و كولتووریی گه‌لی كوردستان گێڕاویه‌تی و هه‌روه‌ها هه‌ڵوێسته نیشتیمانپه‌روه‌ره‌كانی به‌رز نرخاند و هیوای ته‌ندروستی بۆ خواست و رایگه‌یاند كه مه‌زهه‌ری خاڵقی جێگه‌ی شانازیی هه‌موو لایه‌كمانه".
ئاماژه به‌وه‌شدراوه كه "هه‌ر له‌م دیداره‌دا مه‌زهه‌ر خاڵقی سوپاسی ئه‌رك و ماندووبوون و خه‌باتی سه‌رۆك بارزانی كرد و وێڕای ئاماژه‌دان به سیاسه‌ت و ستراتیژی سه‌رۆك بارزانی له‌باره‌ی سه‌ربه‌خۆیی ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو كه هه‌موو توانا و به‌رهه‌م و چالاكییه‌كانی ده‌خاته خزمه‌ت پڕۆسه‌ی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان".
PM:07:58:25/04/2017
ئه‌م بابه‌ته 15197
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت