د.ئه‌حمه‌د شافیعی: حه‌رامیه‌تی شۆفێری ئافره‌تان فه‌توایه‌كی نامۆیه بۆ هه‌رێمی كوردستان ناگونجێت
وێستگه نیوز - دكتۆر ئه‌حمه‌د شافیعی ئه‌ندامی لیژنه‌ی باڵای فه‌توای هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند كه حه‌رامیه‌تی شۆفێری ئافره‌تان فه‌توایه‌كی نامۆیه و دووره له واقیع و له‌گه‌ڵ ههلو مه‌رجی ژینگه‌یی هه‌رێمی كوردستان ناگونجێت.
له‌م رۆژانه‌دا نامیلكه‌یه‌ك كه‌وتۆته بازاڕه‌كانی كوردستان، كه تایبه‌ته به حه‌رامكردنی لێخوڕینی ئۆتۆمبێل له‌لایه‌ن ئافره‌تانه‌وه و، ڕاشكاوانه باس له‌وه ده‌كات كه حه‌رامه و دروست نییه ئافره‌تان شۆفێری بكه‌ن و ئۆتۆمبێل لێ بخورن، نامیلكه‌كه له بنه‌ڕه‌تدا به زمانی عه‌ره‌بی نوسراوه و وه‌رگێڕدراوه‌ته‌وه سه‌ر زمانی كوردی.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست وێستگه نیوز كه‌وتووه، د. ئه‌حمه‌دی شافیعی ئه‌ندامی لێژنه‌ی باڵای فه‌توای هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند: "ئه‌م جۆره فه‌توایانه تایبه‌تن و بۆ وڵاتی سعودیه ده‌ركراون و، هیچ په‌یوه‌ندیه‌كیان به هه‌رێمی كوردستانه‌وه نیه، به نیسبه‌ت ئێمه ئه‌م فه‌توایه فه‌توایه‌كی نامۆیه و دووره له واقیع و له‌گه‌ڵ هه‌لومه‌رجی ژینگه‌یی هه‌رێمی كوردستان ناگونجێت".
د. ئه‌حمه‌دی شافیعی ده‌ڵێت: "بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌م جۆره فه‌توایانه هیچ خزمه‌تێك به بنه‌ما گشتییه‌كانی ئاینی پیرۆزی ئیسلام ناكات، به‌تایبه‌تیش ده‌ست خستنه ناوه‌وه‌ی سه‌روه‌ری وڵاتێكه كه خۆی چه‌نده‌ها زانای گه‌وره‌و پسپۆری هه‌یه له بواری فیقهی ئیسلامی و لیژنه‌ی باڵای فه‌توای هه‌یه و، پێویستی به هاورده‌كردنی فه‌توای هیچ شوێنێكی تره‌وه نیه".
ئاماژه‌شی به‌وه‌داوه كه "له هه‌مان كاتیش‌دا جێگه‌ی سه‌رسورمانه كه بۆچی وه‌زاره‌تی رۆشنبیری ڕێگه به بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌م جۆره نامیلكانه ئه‌دات، كه ئه‌بێته هۆی تێكدانی كه‌ش و هه‌وای ئارامی نێو كۆمه‌ڵگه و دڵه‌ڕاوه‌كێ و كێشه‌ی ئاینی و كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابوری و په‌رته‌وازه‌یی لێ ده‌كه‌وێته‌وه و، زیاتر نا سه‌قامگیری و ئاسایشی ناو خێزان تێك ده‌دات".
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی لیژنه‌ی باڵای فه‌توای هه‌رێم ده‌رباره‌ی فه‌تواكه روونیكردووه‌ته‌وه كه "ئه‌وانه‌ی فه‌توای حه‌رامیه‌تی شۆفێری ئافره‌تانیان داوه هیچ به‌ڵگه‌یه‌كی صه‌حیح و دروست و صریحیان نییه له قورئانی پیرۆز و سوننه‌تی پێغه‌مبه‌ر (د.خ)و، ئه‌و به‌ڵگانه‌ی كه له كتێبه‌كه‌دا هاتووه و فه‌توایان پێ دراوه هیچ كامیان (صریح الدلاله) نین و، نابنه حوجه‌ی قه‌تعی و پشتیان پێ نابه‌سترێ له ڕووی فه‌تواوه، به‌ڵكو زیاتر وه‌هم و خه‌یاڵه و هه‌ندێ (إستباگه) بۆچونه‌كانیان له واقیعی گه‌وره‌یی و فراوانی ئاینی پیرۆزی ئیسلام دووره".
جه‌ختیشی له‌وه كردووه‌ته‌وه كه "بۆیه ئێمه له لێژنه‌ی باڵای فه‌توای هه‌رێمی كوردستان هه‌موو ئه‌و جۆره فه‌توایانه ره‌تده‌كه‌ینه‌وه و به په‌سندی نازانین و پێمان وایه پێچه‌وانه‌ی ئازادیه‌كانی ئاینی پیرۆزی ئیسلامه بۆ مافه‌كانی مرۆڤ، وه ناگونجێن له‌گه‌ڵ واقیع و ههلو مه‌رجی ئه‌مرۆدا، چونكه ئه‌صل و بنه‌ما له شته‌كاندا رێگه‌پێدانه – اڵ‌صل فی اڵ‌شیا‌و الإباحه – ما دام ده‌لیلێكی سه‌حیح و صریح نه‌بێت ڕاسته‌وخۆ له‌سه‌ر قه‌ده‌غه‌كردنی، بۆیه ئافره‌تان ئه‌توانن شۆفێری بكه‌ن به مه‌رجی تایبه‌تی خۆی، به به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌ی كه‌وا ئافره‌تان له سه‌رده‌می پێغه‌مبه‌ری خوا رێگه‌یان پێدراوه كه سواری هه‌موو جۆره ئاژه‌ڵێكی سواری ببن، و هیچ رێگه‌یان لێ نه‌گیراوه و ئیمڕۆش ئۆتۆمبێل شوێنگره‌وه‌ی ئه‌م جۆره ئاژه‌ڵانه‌یه بۆ راپه‌ڕاندنی كاروباری ڕۆژانه".
PM:08:18:25/04/2017
ئه‌م بابه‌ته 11789
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت