تره‌مپ پرسیارێك ده‌كات، وه‌ڵامه‌كه‌ی به‌س لای خۆیه‌تی!
ترەمپ لەکاتی وتوێژ لەگەڵ واتسن و فیشەر
وێستگه نیوزـ
دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا ته‌له‌فۆنی بۆ وێستگه‌ی ئاسمانی نێوده‌وڵه‌تیی كرد تا پیرۆزبایی له خانمه كه‌شتوانێكی ناسا به‌ناوی پیكی واستۆن بكات كه ژماره‌ی پێوانه‌یی له گه‌شتكردن بۆ بۆشایی ئاسمان شكاندووه.
دۆناڵد تره‌مپ بۆ ماوه‌یه‌ك قسه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌و خانمه كه‌شتیوانه و جاك فیشه‌ر-ی هاوڕێی كرد و باسی چه‌ند بابه‌تێكی جیاوازی كرد، له‌وانه سوپا و ئه‌و چیرۆك و خه‌یاڵانه‌ی توێژینه‌وه ئاسمانییه‌كان پێشكه‌ش به منداڵانی ده‌كه‌ن، ئینجا تره‌مپ پرسیارێكی سه‌یری كرد له‌بری ئه‌وه‌ی ئه‌وه رابگه‌یه‌نێت كه به‌ڕٍێوه‌به‌رێكی بۆ ئاژانسی ناسا دیاریكردووه یان ئه‌وه بدركێنێت كه چ سیاسه‌تێكی بۆ چوار ساڵی داهاتووی بۆشایی ئاسمان هه‌یه، پرسیارێكی له وایستن كرد كه ته‌نها وه‌ڵامه‌كه‌ی لای خۆیه‌تی.
تره‌مپ پرسیاری كرد و وتی: "پێم بڵێ چ كاتێك گونجاوه بۆ ره‌وانه‌كردنی مرۆڤ بۆسه‌ر هه‌ساره‌ی مه‌ریخ؟ ئایا كاتێكی دیاریكراوتان هه‌یه؟ به‌ڕای تۆ كه‌ی شتێكی وا روو ده‌دات؟" ئه‌و خانمه‌ش كه ژماری پێوانه‌یی بۆ درێژترین ماوه‌ی مانه‌وه له بۆشایی ئاسماندا شكاندووه، هه‌وڵی دا به‌پێی توانای خۆی وه‌ڵام بداته‌وه له‌كاتێكدا وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره ته‌نها لای تره‌مپ خۆیه‌تی.
واستن له وه‌ڵامه‌كه‌یدا وتی: "ده‌توانم بڵێم له‌وانه‌یه ئه‌و كاته‌ی تۆ باسی ده‌كه‌یت ساڵی 2030 بێت، ئه‌مه‌ش به‌پێی پڕٍۆه یاساكه‌ی ئێوه، به‌ڵام به‌داخه‌وه گه‌شتكردن بۆ بۆشایی ئاسمان پێویستی به كات و پاره‌یه‌كی زۆره، بۆیه پێویسته هاوكاریی نێوده‌وڵه‌تی له‌ئارادا بێت تا ئه‌و كاره سه‌ربكه‌وێت."
له راستیدا نه واستن و نه فیشه‌ر نه هیچ كه‌شتیوانێكی ئاسمانی ناتوانن كاتی گه‌شتكردنی مرۆڤ بۆ هه‌ساره‌ی مه‌ریخ دیاری بكه‌ن، به‌ڵكو بڕٍیارێكی له‌وجۆره ته‌نها له‌ده‌ست سیاسه‌تمه‌داره‌كانی وه‌ك سه‌رۆكی ولایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكادایه كه خۆی سه‌رۆك و یاسا بۆ كاره‌كانی ئاژانسی فه‌زایی ناسا داده‌نێت و كاری له‌پێشینه‌یان دیاری ده‌كات و رێنماییشان ده‌كات.
به‌مدواییه‌ش دۆناڵد تره‌مپ واژووی له‌سه‌ر پرۆژه‌یاسایه‌ك كرد كه باس له ئامانجی ئاژانسی ناسا ده‌كات كه تا ساڵی 2030 بچێته‌سه‌ر هه‌ساری مه‌ریخ، به‌بێی ئه‌وه‌ی هیچ بودجه و پشتیوانییه‌كی دارایی بۆ ئه‌و پرۆسه‌یه ته‌رخان بكات.
دوای وه‌ڵامه‌كه‌ی ئه‌و خانمه كه‌شتیوانه‌ش، تره‌مپ وتویه‌تی: "ده‌مه‌وێت له‌ماوه‌ی ولایه‌تی یه‌كه‌می سه‌رۆكایه‌تیمدا بچینه‌سه‌ر مه‌ریخ، له خراپترین حاڵه‌تیشدا هیچ نه‌بێت با له ماوه‌ی ولایه‌تی دووه‌ممدا ئه‌و خه‌ونه بێته‌دی، بۆیه پێویسته رێوشوێنه‌كان خێرا بكه‌ن، باشه؟"
هه‌رچه‌نده تره‌مپ به گاڵته‌وه و باسی له‌و پرسه كرد، به‌ڵام باسی له كێشه سه‌ره‌كییه‌كانی به‌رده‌م ره‌وانه‌كردنی مرۆڤ بۆ هه‌ساره سوره‌كه كرد كه به‌پێی لێكدانه‌وه‌ی زانایان ئه‌و ئامانجه به‌بێ ته‌رخانكردنی پاره‌یه‌كی زۆر نایه‌ته‌دی.
PM:08:58:25/04/2017
ئه‌م بابه‌ته 8669
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت