ناو و وێنه‌ی ئه‌و پێشمه‌رگانه‌ی به بۆردوومانی توركیا شه‌هیدبوون
وێستگه نیوز - فه‌رمانده‌یه‌كی ھێزی پێشمه‌رگه له شنگال ناوی ئه‌و پێشمه‌رگانه‌ی ئاشكرا كرد كه له ئه‌نجامی بۆردوومانی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا بۆسه‌ر چیای شنگال شه‌هید بوون.
عه‌مید سمێ بۆسه‌لی فه‌رمانده‌ی ھێزی پێشمه‌رگه له شنگال به ماڵپه‌ری فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی وت: "له ئه‌نجامی بۆردوومانی باره‌گاكانی په‌كه‌كه له شنگال، باره‌گایه‌كی پێشمه‌رگه‌یش به‌ر كه‌وتووه و به‌و ھۆیه‌وه پێنج پێشمه‌رگه شه‌ھید بوونه و ژماره‌یه‌ك بریندار بوون".
وتیشی: "په‌كه‌كه بووه‌ته ھۆكاری ئه‌وه‌ی رۆژانه سنووره‌كانی ھه‌رێم له‌لایه‌ن توركیاوه بۆردوومان بكرێت".
عه‌مید سمێ بۆسه‌لی ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه "جگه له‌وه‌یش ئێستا په‌كه‌كه خۆیان له شنگال جێگیر كردووه و به‌زۆر خۆیان سه‌پاندووه، له كاتێكدا خه‌ڵكی شنگال خۆی قوربانیی ده‌ستی داعشه و، ئێستایش په‌كه‌كه كێشه‌یان بۆ دروست ده‌كات".
سه‌باره‌ت به ناوی ئه‌و پێشمه‌رگانه‌ی شه‌ھید بوونه، ئه‌و فه‌رمانده‌یه ئاماژه‌ی دا، ئه‌و پێشمه‌رگانه بریتین له:
(مسته‌فا ره‌سووڵ حه‌مه‌د).
(ئیدریس عه‌بدوڵا شه‌مسه‌ددین).
(ئیسماعیل سه‌عید).
(ھه‌ژار به‌رواری).
(به‌ھجه‌ت محه‌ممه‌د سه‌عید).
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه "سێ له‌وانه پێشمه‌رگه‌ی فه‌رمانده‌ی تایبه‌تن و یه‌كێكیش كارمه‌ندی ئاسایشی شنگاله و ئه‌وه‌ی دیكه‌یش له ھێزه‌كانی بێته‌ل كاری كردووه".
PM:09:01:25/04/2017
ئه‌م بابه‌ته 10329
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت