وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا: هێرشه‌كه‌ی توركیا بێ هه‌ماهه‌نگی ئێمه بووه
وێستگه نیوز –
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا نیگه‌رانی توندی خۆی له هێرشه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا بۆسه‌ر عیراق و سوریا ده‌ربڕی و رایگه‌یاند كه بێ هه‌مانگی ئه‌وان بووه.
به‌یانی ئه‌مڕۆ فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا بۆردوومانی چیای شه‌نگال له عیراق و چیای قه‌ره‌چووغ-یان له رۆژئاوای كوردستان كرد به‌هۆیه‌وه ژماره‌یه‌ك پێشمه‌رگه و شه‌ڕڤان شه‌هید و برینداربوون.
دوای هێرشه‌كه مارك تونه‌ر جێگری وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا به رۆژنامه‌نووسانی راگه‌یاند كه واشنتۆن نیگه‌رانه له‌وه‌ی توركیا به‌بێ هه‌ماهه‌نگی ته‌واو بۆردوومانه‌كه‌ی ئه‌نجام داوه.
مارك تونه‌ر جه‌ختی له رێزگرتن له سه‌روه‌ریی خاكی عیراق كرده‌وه و ئاشكرایكرد كه "به‌رپرسانی ئه‌مریكا راسته‌وخۆ نیگه‌رانی خۆیان گه‌یاندووه‌ته لایه‌نی توركی".
به‌وته‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ئه‌نجامی بۆردوومانی توركیا بۆسه‌ر چیای شه‌نگال 5 پێشمه‌رگه شه‌هید بوون و ژماره‌یه‌كی تر برینداربوون به‌بێ ئه‌وه‌ی ژماره‌یان ئاشكرا بكرێت.
هاوكات رێدوور خه‌لیل وته‌بێژی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل "یه‌په‌گه" له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا وتی: "له ئه‌نجامی بۆردوومانی دڕاندانه‌ی ئه‌مڕۆی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا بۆ سه‌ر باره‌گای فه‌رمانده‌یی گشتی هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل له چیای قه‌ره‌چوغ (كراچوك) 20 شه‌ڕڤانی ژن و پیاو شه‌هید بوون و 18 شه‌ڕڤانی تر برینداربوون كه برینی سیانیان سه‌خته".
PM:09:05:25/04/2017
ئه‌م بابه‌ته 12120
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت