په‌رله‌مانتارێكی پارتی: به‌رپرس نییه له به‌غدا گه‌نده‌ڵی نه‌كردبێت
لۆگۆی پارتی دیموکراتی کوردستان
وێستگه نیوز- پشتیوان جه‌مال
په‌رله‌مانتارێكی پارتی دیموكراتی كوردستان له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق رایده‌گه‌یه‌نێت، به‌رپرس نییه له به‌غدا گه‌نده‌ڵی نه‌كردبێت، به‌ڵام به‌راوردی گه‌نده‌ڵییه‌كان جیاوازه، سه‌باره‌ت به‌لادانی دوو به‌رپرسی باڵای پارتیش له پۆسته‌كانیان، ده‌ڵێت "پارتی له هه‌رێمی كوردستان و عیراقیش به ئامانج كراوه، چونكه پڕۆژه‌یه‌كی نیشتمانیی كوردستانیی هه‌ڵگرتووه".
ئه‌مڕۆ 119 ده‌نگی په‌رله‌مانتارانی عیراق به وه‌ڵامه‌كانی كۆمسیۆنی سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن رازی نه‌بوون، له كاتێكدا 118 په‌رله‌مانتار رازی بوون، سه‌رۆكی كۆمسیۆنیش له پشكی پارتییه، ئه‌وه‌ش له كاتێكدایه له مانگی ئابی رابردووش‌دا هۆشیار زێباری، وه‌زیری پێشووی دارایی عیراق له پشكی پارتی له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه متمانه‌ی لێوه‌رگیراوه.
ئیسلام حسێن، په‌رله‌مانتاری فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان له په‌رله‌مانی عیراق به وێستگه نیوز-ی راگه‌یاند: "نه‌ك هه‌ر قسه‌ی ئێمه وه‌ك پارتی، به‌ڵكو بابه‌ته‌كه روون و ئاشكرایه به‌رپرسانی پارتی له هه‌رێَمی كوردستان و به‌غدا به‌ئامانجكراون، چونكه ئێمه پڕۆژه‌یه‌كی نیشتمانی كوردستانیمان هه‌ڵگرتووه و له‌سه‌ریشی جددین، بۆیه وڵاتانی ده‌وروبه‌ریش فشارێكی زۆریان له‌ڕێگه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی نزیكی خۆیان دروستكردووه، چونكه لای ئه‌وان پارتی مه‌ترسییه‌كی گه‌وره‌یه له‌سه‌ر پارچه‌بوونی عیراق".
سه‌باره‌ت به‌وه‌ی ئایا به‌رپرسانی پارتی له به‌غدا گه‌نده‌ڵ نین كه به‌و شێوه‌یه متمانه‌یان لێوه‌رده‌گیرێته‌وه؟، ئیسلام حسێن وتی "له‌به‌غدا به‌رپرس نییه گه‌نده‌ڵی نه‌كردبێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر به‌راوردی گه‌نده‌ڵییه‌كان بكرێت جیاوازن."
وتیشی: " بۆ نموونه ئه‌گه‌ر به‌رپرسێكی پارتی 2% یان 3% گه‌نده‌ڵی كردبێت، به‌رپرس هه‌یه 90%ی كردووه، به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ی حكومه‌ت و زۆربه‌ی په‌رله‌مانیش هی ئه‌وانه، بۆیه ئه‌و به‌رپرسانه‌ی بیانه‌وێت لایده‌به‌ن".
PM:10:27:25/04/2017
ئه‌م بابه‌ته 7365
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت