واده‌ی كاركردن به سیستمی نوێی مووچه له هه‌رێم دیاری كرا
دابەشکردنی مووجە
وێستگه نیوز - سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی ته‌كنه‌لۆژیا و زانیاری له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند كه بڕیار وایه ئه‌مساڵ له سه‌ره‌تای مانگی ھه‌شته‌وه كار به سیستمی نوێی مووچه بكرێت، ھه‌ر فه‌رمانبه‌رێكیش ناوی تۆمار نه‌كردبێت، مووچه‌ی پێ نادرێت.
ماڵپه‌ڕی ره‌سمی پارتی دیموكراتی كوردستان له زاری ھیوا ئه‌فه‌ندی سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی ته‌كنه‌لۆژیا و زانیاری له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه كه "بڕیار وایه ئه‌مساڵ له 8/1ـه‌وه كار به سیستمی نوێی مووچه بكرێت".
ھیوا ئه‌فه‌ندی وتی: "بۆیه ھه‌ر كه‌سێك ناوی خۆی له سیستمی بایۆمه‌تری تۆمار نه‌كردبێت، ناوی ناگه‌ڕێته‌وه بۆ گه‌نجینه‌كان و ئه‌وكات مووچه‌ی پێ نادرێت و مافی ده‌فه‌وتێت".
وتیشی: "ئه‌و خه‌ڵكه‌ی به مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی نیشته‌جێكردن له وڵاتان (ئیقامه) رۆییشتوون بۆ ده‌ره‌وه به بێ ئه‌وه‌ی مۆڵه‌ت وه‌ربگرن، راسته‌وخۆ مافی له ھه‌رێمی كوردستان نامێنێت و ھیچی له‌سه‌ر حكومه‌ت نامێنێت تاوه‌كو مووچه‌ی پێ بدات و مافی ده‌فه‌وتێت".
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه "ئه‌وه‌ی بۆ خوێندنیش رۆییشتووه وه‌كو تواناسازی، ھه‌ر كاتێك خوێندنیان ته‌واو كرد و گه‌ڕانه‌وه، ئه‌وكات ناوی خۆیان له سیسته‌می بایۆمه‌تری تۆمار ده‌كه‌ن و ئه‌وانه‌ی مۆڵه‌تی بێمووچه‌یان وه‌رگرتووه، ھه‌ر كاتێك گه‌ڕانه‌وه و ده‌ستبه‌كار بوونه‌وه، ئه‌وكات ناوی خۆیان تۆمار ده‌كه‌ن".
له ئێستادا ناوتۆماركردنی فه‌رمانبه‌رانی سلكی مه‌ده‌نی ته‌واو بووه و ئه‌وه‌ی سه‌ربازییش بڕیاره تاوه‌كو كۆتایی ئه‌م مانگه ته‌واو بێت، به‌ڵام ره‌نگه 15رۆژیان بۆ درێژ بكرێته‌وه، وه‌كو ئه‌فه‌ندی ئاماژه‌ی بۆ كرد.
PM:11:36:25/04/2017
ئه‌م بابه‌ته 55813
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت