به‌ڤیدیۆ.. له‌كاتی قورئان خوێندندا گیانی ده‌رچوو
شێخ جه‌عفه‌ر عه‌بدولره‌حمان، قورئانخوێنی ئیندۆنیسی
وێستگه نیوزـ
شێخ جه‌عفه‌ر عه‌بدولره‌حمان، یه‌كێكه له به‌ناوبانگترین قورئانخوێنه‌كانی ئیندۆنیسیا و رۆژی سێشه‌ممه 25ی نیسانی 2017 له بۆنه‌یه‌كی ره‌سمی و به ئاماده‌بوونی وه‌زیری كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی له‌كاتی قورئانخوێندندا گیانی له‌ده‌ستدا.
له گرته ڤیدۆییه‌كه‌دا ده‌ركه‌وتووه كه شێخ جه‌عفه‌ر چه‌ند ئایه‌تێك له سوره‌تی (الملك) خوێندووه و به‌ڵام وه‌ك له له خوله‌كی 2.30 چركه‌دا دیاره، له‌پڕ باری ته‌ندروتسیی تێكچووه و نه‌یتوانیووه به‌رده‌وام بێت له قورئانخوێندن، ئاماده‌بووانیش به‌په‌له ده‌چنه سه‌ری و تیمێكی پزیشكیش به خێرایی به‌هانایه‌وه ده‌چن.
به‌ڵام وه‌ك سایتی هه‌فنینتگتن پۆست بڵاویكردووه‌ته‌وه دیاره مردن له تیمه پزیشكییه‌كه خێراتر بووه، بۆیه نه‌یانتوانیووه ژیانی له مردن رزگار بكه‌ن.
PM:12:06:26/04/2017
ئه‌م بابه‌ته 260176
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت